رووداو - هەولێر
تەرمی سێ منداڵە خنکاوەکەی رۆژئاوای کوردستان دەگەڕێنرێنەوە دربێسی، کە لە رووباری نیوان باکوور و باشووری کوردستان خنکان.
سێ لە خنکاوەکان، ئەندامی یەک خانەوادەن و دوو خوشک و برایەکن، تەمەنیان 3 ساڵ، 9 ساڵ و 12 ساڵ بووە، تەرمی یەکێکیشیان کە ئەویش منداڵە و لە خانەوادەیەکی دیکەیە، تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە.
بڕیارە رۆژی دووشەممە 8-4-2017، تەرمی هەر سێکیان لە دربێسی بە خاک بسپێردرێن، تەرمی یەکێک لە منداڵەکان لە ناو رووبارەکە جێماوە و نەتوانراوە دەربهێنرێت
رووباری ماوان لەنێوان باشوور و باکووری کوردستان، لە سنووری شارۆچکەی پیرانی سەر بە قەزای مێرگەسۆر هەڵکەوتووە، ئەمە یەکەمجاریش نییە رووداوی لەمشێوەیەی لێ رووبدات.
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ