د. محێدین حەسەن یوسف، سەرۆکی فراکسیۆنی ئازادی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لەو هەلومەرجە ناسکەدا کە چاوەڕوان دەکرا قورسایی کاری پەرلەمان لەسەر چارەسەرکردنی ئەو هەڕەشە و مەترسیانە بێت، بەداخەوە فراکسیۆنەکانی پەرلەمان هەندێک ناکۆکی لاوەکی دەخەنە پێشینەی کارەکانی پەرلەمان کە دەکرا لە رێگای دانوستاندن و گفتوگۆی ناوخۆیی هێزە سیاسییەکانی کوردستان چارەسەربکرێت، نەک ململانێی سیاسی چڕتر بکرێتەوە و ناکۆکییە نێوخۆییەکان تووندتر بکرێنەوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی ئازادی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئاماژەی بەوە کرد، لە کاتێکدا گەلی کوردستان و قەوارە سیاسییەکەی بە هەلومەرجێکی هەستیار و مەترسیداردا تێپەڕدەبێت و دووچاری تەنگەژەی جۆراوجۆر دەبێتەوە بە تایبەتی لە بواری ئابووری کە تاوەکو ئێستا قوربانییەکەی دەکەوێتە ئەستۆی خەڵکی زەحمەتکێش. بۆیە لەو روانگەیەوە فراکسیۆنی ئازادی ناچێتە ناو ئەو ململانێیەی نێوان فراکسیۆنە جۆراوجۆرەکان بۆ وەرگرتنەوەی پارێزبەندی لەسەر ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران و بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ هەڵگرتنی پارێزبەندی سەر ئەندامانی پەرلەمان نین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ