گالەری

ناوچەکانی بۆزی سینا سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی شاری ورمێ، شوێنێکی گەشتیاریی رۆژهەڵاتی کوردستانە و رۆژانە گەشتیاران روویان تێدەکەن، ئەمساڵیش نزیکەی سێ مەتر بەفری لێ باریوە.
ناوچە گەشتیارییەکە بەردەوام بەفری لێکەوتووە. گەشتیاران دەڵێن، بەهۆی کەشوهەوای فێنک، سرووشتی جوان و میواندۆستبوونی خەڵکەکەی دەچنە ئەو ناوچانە.
هەڵکەوتەی جوگرافی و بەرزییەکەی بۆزی سینا بووەتە هۆی ئەوەی بە ناوچەی چاڵە بەفر ناوبانگ دەربکات، زۆرجار تاوەکو کۆتایی هاوین چاڵ و رنووە بەفرەکانی دەمێننەوە. ناوی بۆزی سینا، بەهۆی تاشەبەردە سەهۆڵینەکانیەوە هاتووە.
لەوەتەی ئەم ناوچەیە هەیە، شوێنی خاوەن ئاژەڵ و رەوەندەکانی شاری ورمێ و دەڤەری مەرگەوەڕ بووە، جگە لە کورد هیچ نەتەوەیەکی دیکە لە ناوچەکە نەژیاوە.