رووداو دیجیتاڵ
بەپێی زانیارییەکانی رووداو پێشمەرگەیەک لە میحوەری پردێ گیانی لەدەستداوە و کەسوکارەکەی دەڵێن، "بەهۆی هەورەبرووسکەوە بووە".
لەوبارەیەوە، زیزۆ یوسف، برای ئەو پێشمەرگەیەی گیانی لەدەستداوە بە رووداوی گوت، لە رێگەدان و دەچن بەشوێن تەرمی براکەیدا.
رووداو زانیویەتی، پێشمەرگەکە ناوی دەرباز یوسفە و خەڵکی سۆرانە، ئەمڕۆ لەکاتی ئەرکدا گیانی لەدەستداوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، ئەمڕۆ سێشەممە لە هەندێک ناوچە بارانی بەلێزمە و هەورەبرووسکەیە، لە هەندێک ناوچەش تاوەباران دەبارێت. لەبارەی کەشوهەوای سبەینێش ئاماژەی بەوە کرد، بەگشتی ئاسمان هەورە و لە هەندێک ناوچەش نمە باران و هەورەبرووسکەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ