پێشمەرگەیەک لە پردێ گیانی لەدەستدا و کەسوکاری دەڵێن: بە هەورەبرووسکە بووە
رووداو دیجیتاڵ
بەپێی زانیارییەکانی رووداو پێشمەرگەیەک لە میحوەری پردێ گیانی لەدەستداوە و کەسوکارەکەی دەڵێن، "بەهۆی هەورەبرووسکەوە بووە".
لەوبارەیەوە، زیزۆ یوسف، برای ئەو پێشمەرگەیەی گیانی لەدەستداوە بە رووداوی گوت، لە رێگەدان و دەچن بەشوێن تەرمی براکەیدا.
رووداو زانیویەتی، پێشمەرگەکە ناوی دەرباز یوسفە و خەڵکی سۆرانە، ئەمڕۆ لەکاتی ئەرکدا گیانی لەدەستداوە.