قوربانیکردن بەراورد بە پار لە هەرێمی کوردستان کەمی کردووە

07-06-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی لایەنی پەیوەندیدار بۆ رووداو، دوێنێ زیاتر لە 800 سەر ئاژەڵ بۆ قوربانی لە سەنتەری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و لە سەربڕخانەکان سەربڕدراون.
 
ئەم ساڵ زۆرترین ئاژەڵ لە سەربڕخانەکان بۆ قوربانی لە سلێمانی سەربڕدراون، پاشان هەولێر، دواتر هەڵەبجە و دهۆک. بەرپرسانی پەیوەندیدار دەڵێن، بەراورد بە هەمان رێککەوتی پار، قوربانیکردن کەمیکردووە.
 
هەڵمەت هەمزە، بەڕێوەبەری سەربڕخانەی هەولێر، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دوێنێ 248 ئاژەڵی بچووک و 80 سەر ئاژەڵی گەورە لە سەربڕخانەکەمان سەربڕدران بۆ قوربانی."
 
بەڕێوەبەری سەربڕخانەی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، بەراورد بە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی ساڵی رابردوو، قوربانیکردن کەمیکردووە.
 
بەگوێرەی ئاماری سەربڕخانەی هەولێر، جەژنی قوربانی رابردوو لە یەکەم رۆژدا 291 سەر ئاژەڵی بچووک و 88 ئاژەڵی گەورە کرابوونە قوربانی.
 
لە سلێمانی و هەڵەبجە قوربانیکردن کەمیکردووە
 
بەگوێرەی ئاماری سەربڕخانەی سلێمانی بۆ رووداو، یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پار 500 سەر ئاژەڵی بچووک و 70 سەر ئاژەڵی گەورە لە کوشتارگەکە سەربڕدرابوون و ئەم ساڵ کەمترە لەو ژمارەیە.
 
بەپێی ئامارەکە، دوێنێ لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا لە سەربڕخانەی سلێمانی نزیکەی 400 سەر ئاژەڵ سەربڕدراون، کە زۆرینەیان ئاژەڵی بچووک بوون.
 
هەر ئەمڕۆ دکتۆر دڵنیا فارووق، بەڕێوەبەری ڤێتێرنەریی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دوێنێ تەنیا 98 سەر ئاژەڵی گەورە و بچووک لە سنووری پارێزگاکەمان سەربڕدران، بەراورد بە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پار، ژمارەکە 50% کەمیکردووە."
 
دوێنی 18 سەر ئاژەڵ لە سەربڕخانەی دهۆک سەربڕدراون
 
هەر ئەمڕۆ، سەگڤان حەکیم رەشید، بەڕێوەبەری سەربڕخانەی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دوێنێ لە سەربڕخانەکەمان تەنیا 18 سەر ئاژەڵ سەربڕدراون."
 
سەگڤان حەکیم گوتی، ئەمڕۆ تاوەکو کاژێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ 12 سەر ئاژەڵی دیکە سەربڕدراون.
 
کاوە ئەحمەد، پزیشکی ڤێتێرنەری لە سەربڕخانەی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "سەرەڕای رێنوێنییەکانی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتێرنەری، ئەم ساڵیش سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی کوشتارگەکان هەبووە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە