38 Photos
رووداو - هەولێر
تەنیا چوار رۆژی ماوە بۆ جەژنی قوربان، بەو هۆیەوە مەیدانی ئاژەڵانی هەولێر، کە تاکە شوێنی مامەڵەکردنە بە ئاژەڵان لە سنووری قەزای ناوەندی هەولێر جممەی دێت لە خەڵک.
بەهۆی باشبوونی باری دارایی هاونیشتمانییان لەدوای کۆتاییهاتنی قەیرانی دارایی، ئەمساڵ بەگوتەی ئەوانەی مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی مەڕوماڵات دەکەن، ژمارەی ئەوانەی قوربانی دەکەن، زیاترە بەراورد بە ساڵانی رابردوو، هەروەها نرخی مەڕوماڵاتیش هەرزانتر بووە و نرخی کیلۆی هەر سەر ئاژەڵێک پێش سەربڕینی نزیکەی 3500 دینارە.