دەڤەری راپەرین: ساڵانە لە هەر چوار پارچەی کوردستانەوە بۆ شەڕە کەو کۆدەبنەوە

08-12-2014
فەرمان چۆمانی
رووداو
رووداو
نیشانەکردن کەو
A+ A-

رووداو - رانیە

کۆبوونەوەی ئەم هاونیشتمانیانە بۆ بەشەڕدانی دوو باڵندەی کەوە، هەریەکە و لە شارێکی کوردستانەوە هاتوون، هەندێکیان بینەری شەڕە کەون و هەندێکیتریشیان کەوەکانیان بەشەڕ دەدەن.

لە شەڕە کەودا هەندێک غەمبارن و هەندێک پێدەکەنن هەندێکیتریش لە چاوەڕوانی کۆتایی شەرە کەودا هەم دوو دڵن و هەمیش دووکەڵی جگەرە بەبا دەکەن، هێزە ئەمنییەکانیش پاسەوانی شەڕەکەوەکە دەکەن.

ئەو کاتەی کەوەکان شەڕ دەکەن هەموو قەفەزەکان داپۆشراو دەبن ئەمەش لەپێناو نەترسانی کەوەکانی ناو قەفەزە.

مام قادر بۆ ئەم شەڕە کەوە چووەتە رۆژهەڵاتی کوردستان و ٣٥٠٠ دۆلاری بە کەوێک داوە و دوای سەرکەوتنی کەوەکەشی لەشەرە کەودا چەند کەسێک ٥ هەزار دۆلاریان بە کەوەکەی دا، بەڵام ئەو دەڵێت کەوەکەم بە ٢٠ هەزار دۆلاریش نافرۆشم.

قادر ساڵح دەڵێت: "هەر کەسەو ئارەزوویەکی هەیە، هەیە ئارەزووی خانووی هەیە و هەشە ئۆتۆمبیل هەندێک کەسیش دڵی بە ژنی جوان خۆشە منیش بە کەو، شەووی رابردوو خەوم لێنەکەوتووە هەر دڵم لەلای ئەوەبوو ئایا کەوەکەم دەباتەوە یان نا، باشبوو بردمەوە و ئاسوودە بووم".

مامۆستایانی ئاینیش دەڵێن لە رووانگەی یاسا و رێساکانی ئاینی ئیسلام بەشەردانی ئاژەڵ و باڵندەکان قەدەغەکراوە .

مامۆستا عەلی بەردەکۆزی پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی نزا لە شاری رانیە دەڵێت: "لەئاینی ئیسلام شەڕکردن بە هەر باڵندە و ئاژەڵێک قەدەغەیە و رێگری لێدەکرێت و بە کارێکی خراپ دادەنرێت".

لەکاتی ئەنجامدانی ئەم شەڕە کەوەش بازاڕی فرۆشتنی کەو و قەفەزی کەو و ئامرازەکانی راوکردنی کەو گەرم بوو. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە