لە کەلار ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوژینەکەی دەبڕێت

07-12-2025
هونەر حەمید
 دیمەنێکی کەلار
دیمەنێکی کەلار
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە قەزای کەلار، ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوژینەکەی دەبڕێت. بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شەهید هەژار دەڵێت: "رووداوەکە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە بووە."
 
یەکشەممە، 7-12-2025، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "پیاوەکە تەمەنی 43 ساڵە، ژنەکە بە چەقۆ و بەشێوەیەکی تەواوەتی ئەندامی نێرینەی هاوژینەکەی لێکردووەتەوە و بەجیا ئەندامی نێرینەیان هێناوە بۆ نەخۆشخانە."
 
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار ئاماژەی بەوەشکرد، "فریاگوزاری سەرەتایی بۆ کرا و بۆ چارەسەری زیاتر رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە."
 
بەپێی گوتەی سەرچاوەیەک لە پۆلیسی گەرمیان، ژنەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە