08-01-2020
17:15
سێ سەرۆکایەتییەکەی کوردستان و حیزبەکان داوا دەکەن عێراق نەکرێتە گۆڕه‌پانى يه‌كلاكردنه‌وەی ململانێكان
کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان
رووداو - هەولێر
ئەمڕۆ بەسه‌رپه‌رشتيى نێچيرڤان بارزانى و به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سه‌رۆكوه‌زيران، كۆبوونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆكايه‌تییەکەی هەرێمی کوردستان و لايه‌نه سياسييه‌كانی كوردستان لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو و هەمووان جەختیان لە دوورخستنەوەی عێراق لە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێکان کردەوە.
ئەمڕۆ کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو و پاش کۆبوونەوەکەش لە راگەیێندراوێکدا نیگەرانیی قووڵی خۆیان بۆ تەشەنەسەندنی رووداوەکانی ناوچەکە دەربڕی و دەڵێن "مه‌ترسيى تيرۆر فراوانتر بووه و هه‌ڕه‌شه‌ى ڕاسته‌قينه‌ى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه هه‌يه".
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، هەموو لایەک "به نيگه‌رانييه‌وه ده‌ڕواننە ئه‌و رووداوانه‌ى له ماوه‌ى رابردوودا له عێراق روويان دا، به‌تايبه‌تيش پێشهاته‌كانى به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ و جه‌ختى له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه كه ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه ترسناكانه له به‌رژه‌وه‌نديى هيچ لايه‌ك و به‌تايبه‌تى له به‌رژه‌وه‌نديى گه‌لانى عێراقدا نييه، بۆيه داوا ده‌كه‌ين هه‌موو لايه‌ك دان به خۆيان‌دا بگرن و سه‌رجه‌م و هێز و لايه‌نه عێراقييه‌كان و دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌تى فيدراڵ هه‌وڵى جیددى بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى عێراق نه‌بێته گۆڕه‌پانى يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ململانێكان".
هەر لە کۆبوونەوەکەدا هاوهه‌ڵوێستيى فراكسيۆنه كوردستانييه‌كان له پەرلەمانی عێراق به‌رز نرخێنرا و دووپاتیانکردەوە پێویستە كارى هاوبه‌ش بۆ پاراستنى يه‌كڕیزیی و يه‌كهه‌ڵوێستيى لايه‌نه‌كان له به‌غدا و هه‌رێمی کوردستان بکرێت به جۆرێك به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان، ئامانجى سه‌ره‌كيى هه‌مووان بێت.
سێ سەرۆکایەتییەکە و لایەنەکان به نيگه‌رانييه‌وه سه‌يرى هه‌نگاونانى يه‌كلايه‌نه له پەرلەمانی عێراق له دانيشتنى رۆژى يه‌كشه‌ممه 5-1-2020يدا ده‌كات و به پێشێلكردنى بنه‌ماى پێكه‌وه‌كاركردن و ده‌وڵه‌تى فيدراڵ و به مه‌ترسى ده‌زانێت بۆ پرۆسه‌ى سياسى و سه‌قامگيريى عێراق.
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8-1-2020 له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌رپه‌رشتيى به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ى هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كان و لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێوه چوو.
كۆبوونه‌وه‌كه تايبه‌ت بوو به گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ى بارودۆخى عێراق و ناوچه‌كه و هه‌ڵسه‌نگاندنى پێشهاته‌كان و كاريگه‌رييان له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و به‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه گه‌يشت:
1- كۆبوونه‌وه به نيگه‌رانييه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و ڕووداوانه‌ى له ماوه‌ى ڕابردوودا له عێراق ڕوويان دا، به‌تايبه‌تيش پێشهاته‌كانى به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ و جه‌ختى له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه كه ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه ترسناكانه له به‌رژه‌وه‌نديى هيچ لايه‌ك و به‌تايبه‌تى له به‌رژه‌وه‌نديى گه‌لانى عێراقدا نييه، بۆيه داوا ده‌كه‌ين هه‌موو لايه‌ك دان به خۆيان‌دا بگرن و سه‌رجه‌م و هێز و لايه‌نه عێراقييه‌كان و دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌تى فيدراڵ هه‌وڵى جددى بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى عێراق نه‌بێته گۆڕه‌پانى يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ململانێكان و گه‌لى به‌شمه‌ينه‌تى عێراق چيتر باجى ئه‌و ڕووداوانه نه‌دات و ئه‌و بارودۆخه نه‌كرێته بيانووى پشتگوێخستنى خواسته ڕه‌واكانى هاووڵاتيان و خۆپيشانده‌رانى عێراق.
2- هاوهه‌ڵوێستيى فراكسيۆنه كوردستانييه‌كان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌رز نرخێنرا و دووپاتى زه‌رووره‌تى كارى هاوبه‌ش و پاراستنى يه‌كڕيزى و يه‌كهه‌ڵوێستيى لايه‌نه‌كان له به‌غدا و هه‌رێم كرايه‌وه به جۆرێك به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان، ئامانجى سه‌ره‌كيى هه‌مووان بێت.
3- پاڵپشتيى لايه‌نه سياسييه‌كان بۆ دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و پاراستنى هه‌رێم و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى دووپات كرايه‌وه.
4- كۆبوونه‌وه به نيگه‌رانييه‌وه سه‌يرى هه‌نگاونانى يه‌كلايه‌نه له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له دانيشتنى ڕۆژى يه‌كشه‌ممه 5-1-2020يدا ده‌كات و به پێشێلكردنى بنه‌ماى پێكه‌وه‌كاركردن و ده‌وڵه‌تى فيدراڵ و به مه‌ترسى ده‌زانێت بۆ پرۆسه‌ى سياسى و سه‌قامگيريى عێراق.
5- كۆبوونه‌وه جه‌خت ده‌كاته‌وه كه هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو له‌گه‌ڵ لايه‌نه عێراقييه‌كان به به‌شدارى و ڕاوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لايه‌نه كوردستانييه‌كان بێت.
16:19
ئەنجوومەنی وەزیران دوو بڕگەی نوێ بۆ پرۆژەیاسای چاکسازی پەسنددەکات
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
رووداو - هەولێر
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنەکەدا دوو بڕگەی نوێ بۆ پرۆژەیاسای چاکسازی پەسندکراون.
ئەمڕۆ 08-01-2020 ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند، "حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆکانی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەکان و مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان."
ئەنجوومەنی وەزیران دوای راوێژ لەگەڵ لیژنەی دارایی و ئابووریی پەرلەمانی کوردستان، دوو بڕگەی نوێی بۆ پرۆژەیاساکە پەسەند کرد کە تایبەت بوون بە پاراستنی گشت شایستە داراییەکانی مووچەخۆران لە ئەژمێرێک کە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە رێنماییەک رێکیدەخات.
بڕگەی دووەم تایبەت بوو بە ئەولەویەتدانی حکومەت بە پێداچوونەوە بە کەمترین مووچەی خانەنشینی، لە دەرئەنجامی ئەو بڕە پارەیەی کە چاوەڕوان دەکرێت بگەڕێتەوە لەدوای چوونە بواری جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی پاش تەشریعکردنی لەلایەن پەرلەمانی کوردستان.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، هەرێمی کوردستان لەگەڵ هێورکردنەوەی دۆخی عێراق و ناوچەکەیە و هیوای وایە هەموو لایەنەکان رێز لە رۆڵی هاوسەنگانەی هەرێمی کوردستان بگرن.
دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمریکاوە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران زیادیان کردووە و دۆخی عێراقیش خەریکە بەو هۆیەوە گرژیی تێدەکەوێت.
سەرۆک‌وەزیرای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئێمە بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ گرژی و ئاڵۆزبوونی زیاتری بارودۆخی عێراق و ناوچەکە نیین، چونکە زەمینە بۆ سەرهەڵدانەوەی تووندوتیژیی زیاتر و چالاکیی رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەرەخسێنێت بەتایبەتی داعش. هەرێمی کوردستانيش بە هاوکاریی هاوپەیمانان بەردەوام دەبێت لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر."
پاشان ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆی لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووریی پەرلەمانی کوردستان و چەند پێشنیارێکی تایبەت بە پرۆژە یاسای چاکسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی تر لە هەرێمی کوردستان کرد کە پێشتر لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پەسەندکرا و رەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرا.
14:59
سەرۆکی هەرێمی کوردستان: نیگەرانین لە بڕیاری یەکلایەنەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی هێزەکانی هاوپەیمانان
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، نیگەرانن لەوەی لە پەرلەمانی عێراق یەکلایەنە بڕیاردراوە و جێگەی نیگەرانییە بۆ لایەنەکانی هەرێمی کوردستان و پێکهاتەکانی دیکەی عێراق.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئاماژەی بەوە کرد، لە کۆبوونەوەکە بەگشتی تیشکمان خستەسەر ئەو بارودۆخەی کە ئەمڕۆ لە عێراقدا هەیە و رایگەیاند "بە شێوەیەکی گشتی هەرێمی کوردستان نیگەرانە لە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان لە عێراق بە هەموو پێکهاتەکانیەوە، جەختمان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە پێویستە هەموو لایەک هەوڵی جیددی بدەن بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە لە هەموو روویەکەوە".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد "ئێمە دژی ئەوەین و هەوڵی جیددیش دەدەین هەرێمی کوردستان و عێراق بە شێوەیەکی گشتی نەبێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێیەکان کە ئێستا هەیە".
نێچیرڤان بارزانی ئەوەی خستەڕوو، لەگەڵ سەرۆکی حکومەت لەسەر هێڵە لەگەڵ هەموو ئەو لایەنانەی کە لە دەرەوە و ناوەوە پەیوەندیدارن بەو بابەتەوە و هەوڵ و تواناکانیان بۆ ئەوەیە تاوەکو بتوانن ئارامی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان بپارێزن.
دەقی وتارەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکە:
ئێمە ئەمڕۆ لە سەرۆکایەتی هەرێم دوو کۆبوونەوەمان هەبوو، کۆبوونەوەی یەکەم هەرسێ سەرۆکایەتی، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتی حکومەت، کۆبوونەوەیەکی هاوبەشمان هەبوو لەسەر ئەم پێشهاتانەی کە ئەمڕۆ لە عێراق هەیە.
دوای ئەو کۆبوونەوەیەش، کۆبوونەوەیەکمان هەبوو لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی، کە هەموو لایەکیان بە سوپاسەوە دەعوەتی سەرۆکایەتی هەرێمیان قبووڵ کرد‌و تەشریفیان هێنا، لە کۆبوونەوەکە بە گشتی تیشکمان خستە سەر ئەو بارودۆخەی کە ئەمڕۆ لە عێراقدا هەیە.
بە شێوەیەکی گشتی هەرێمی کوردستان نیگەرانە لە پەرەسەندنی ئاڵۆزی بۆ عێراق بە هەموو پێکهاتەکانیەوە، جەختمان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە پێویستە هەموو لایەک هەوڵی جیددی بدەن بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە لە هەموو روویەکەوە.
ئەوەی گرنگە بە نسبەت ئێمە لە هەرێمی کوردستان کە خۆشبەختانە فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراقدا هەموویان، بە سوپاسەوە هەر هەموو لایەکیان بە یەکگرتوویی هەڵوێستیان هەیە و پێکەوە کاردەکەن، لە هەرێمی کوردستانیش ئێمە وەکو هەموو ئەو لایەنانە کۆک بووین لەسەر ئەوەی کە مەرجی سەرەکی دەبێت پێکەوە کارکردنی ئێمە بێت.
ئێمە دژی ئەوەین و هەوڵی جیددیش دەدەین هەرێمی کوردستان و عێراق بە شێوەیەکی گشتی نەبێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێیەکان کە ئێستا هەیە.
من و سەرۆکی حکومەت هەردووکمان لەسەر هێڵین لەگەڵ هەموو ئەو لایەنانەی کە پەیوەندیدارن بەو بابەتەوە هەم لە دەرەوە و هەم لە ناوەوە، هەوڵ و تواناکانی ئێمە بەشێوەیەکی گشتی هەم حکومەت هەم سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمان، هەوڵی هەموو لایەکمان ئەوەیە بتوانین ئارامی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان بپارێزین. بەتەئکیدیش لەسەر ئەوە بەردەوام دەبین.
وەک ئاگادارن بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەو رووداوەی کە روویداوە لە سەربازگەی عەین ئەسەد و هەروەها ئەوانەی کە بەرەو هەرێمی کوردستان هاتوون، خۆشبەختانە ئەوانەی بەرەو هەرێمی کوردستان هاتوون هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە، ئەوەش جێی دڵخۆشییە.
هیوادارین و هەموو هەوڵێکیشمان لەپێناو ئەوەیە ئەو بارودۆخە لەو ئاستە رابگیرێت و زیاتر تەشەنە نەکات و بارودۆخەکە پەرە نەسێنێت.
هەموو لایەکمان کۆک بووین لەسەر نیگەرانی جیددی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو بڕیارەی بەشێوەیەکی یەک لایەنە لە پەرلەمانی عێراق درا سەبارەت بە هێزەکانی هاوپەیمانان. ئێمە لە هەرێمی کوردستان جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە پێمانوایە عێراق بەشێوەیەکی گشتی پێویستی بە پشتیوانی هێزەکانی هاوپەیمانان هەیە بۆ رووبەڕوونەوەی تیرۆریستانی داعش.
ئەوەی ئێمە دەیبینین و ئەو هەواڵانەی بۆمان دێت و ئەو زانیارییە ئەمنییانەی رۆژانە بەدەستمان دەگات، بەشێوەیەکی سیستەماتیک کردەی هێزە تیرۆریستییەکان لە عێراق بەرەو زیادبوون دەڕوات کە ئەمە جێگەی نیگەرانییە بۆ هەرێمی کوردستان و هەموو عێراق.
12:30
مەسرور بارزانی: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی سەقامگیری و ئارامی بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەموو هەوڵێک لەگەڵ لایەنەکان دەدەن بۆ ئەوەی سەقامگیری و ئارامی بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە و ئەو گرژی و تووندوتیژییانە کۆتای‌یان پێبێت کە لە ناوچەکە روودەدەن.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی لەبارەی دۆخی عێراق و ناوچەکە گوتی "هەروەک دەزانن ئێستا هەندێک رووداوی ناخۆش روویداوە لە ناوچەکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ئێمە بە نیگەرانییەوە سەیری ئەو رووداوانە دەکەین کە ئێستا لەو ناوچەیە روودەدات".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت "ئەو گرژیی و تووندوتیژییەی لە ناوچەکەدا هەیە، کەشێکی نائارام و ناسەقامگیری بۆ ناوچەکە دروستکردووە، هەموو هەوڵێک دەدەین، ئەوەی توانیومانە و ئەوەی دەتوانین کردوومانە و دەیکەین بۆ ئەوەی لەگەڵ هەموو لایەنەکان بارودۆخەکە بەرەو هێوری بڕوات و ئارامی و سەقامگیری بگەڕێتەوە بۆ ناوچەکە، بەڵام ئەرکی هەرە لە پێشینەی ئێمە پاراستنی هەرێمی کوردستان و خەڵکی هەرێمی کوردستانە. هەموو هەوڵێکیش دەدەین بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان تێکەڵی ئەو کێشانە نەبێت و ئەو گرژی و تووندوتیژیانە بەرەو کۆتایی بڕۆن".
مەسرور بارزانی دڵنیایی دەداتە خەڵکی کوردستان و رایدەگەیێنێت "ئەوەی دەتوانین دەیکەین، لەگەڵ هەموو لایەنەکانیش لە پەیوەندی بەردەوام دەبین، دەشمەوێت خەڵکی کوردستان دڵنیابکەمەوە، ئەوەی لە تواناماندا بێت دەیکەین بۆ ئەوەی کوردستان هەر پارێزراو بمێنێت".
11:49
پاش کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان، لە راگەیێندراوێکدا نیگەرانیی قووڵی خۆیان بۆ تەشەنەسەندنی رووداوەکانی ناوچەکە دەربڕی و دەڵێن " مه‌ترسيى تيرۆر فراوانتر بووه و هه‌ڕه‌شه‌ى ڕاسته‌قينه‌ى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه هه‌يه".
سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان لەبارەی پێشهاتەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاماژەیان بەوە کردووە "ڕێكارى سه‌ربازى به هيچ شێوه‌يه‌ك كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات"، هاوکات داوا له هه‌موو لايه‌ك ده‌كەن هه‌رێمى كوردستان له ململانێكانيان به‌دووربگرن.
دەقی راگەیێندراوەکە:
له چوارچێوه‌ى كۆبوونه‌وه ده‌ورييه‌كانى خۆي‌دا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8/1/2020 هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوا پێشهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه خرانه به‌ر باس و هه‌ڵسه‌نگاندنى ورد بۆ ڕووداوه‌كان و هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان كرا. له‌م چوارچێوه‌يه‌دا هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تى، نيگه‌رانيى قووڵى خۆيان بۆ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ڕووداوه‌كانى ناوچه‌كه ده‌ربڕى له كاتێكدا كه مه‌ترسيى تيرۆر فراوانتر بووه و هه‌ڕه‌شه‌ى ڕاسته‌قينه‌ى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه هه‌يه.
ده‌رباره‌ى ڕووداوه‌كانى چه‌ند ڕۆژى ڕابردووش، به‌تايبه‌تى پێشهاته‌كانى ئه‌م به‌ره‌به‌يانييه، هه‌رێمى كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ڕێكارى سه‌ربازى به هيچ شێوه‌يه‌ك كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات. هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هێوردكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و ديالۆگ و چاره‌سه‌رى ديپلۆماسيانه‌ى كێشه‌كان و سه‌قامگيرى و ئارامييه، داواش له هه‌موو لايه‌ك ده‌كات هه‌رێمى كوردستان له ململانێكانيان به‌دوور بگرن.
هه‌رێمى كوردستان پشتيوانيى هێزى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌رده‌واميى به‌ره‌نگاربوونه‌وى تيرۆر و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌يان به پێويست ده‌زانێت، به‌تايبه‌تى كه له چه‌ند مانگى ڕابردوودا جووڵه و كرده‌وه تيرۆريستييه‌كانيان هه‌ڵكشاون، بۆيه داوا ده‌كات كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به هيچ شێوه‌يه‌ك ڕێگه نه‌دات تيرۆر سه‌رهه‌ڵبداته‌وه.
سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان لەبارەی پێشهاتەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاماژەیان بەوە کردووە "ڕێكارى سه‌ربازى به هيچ شێوه‌يه‌ك كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات"، هاوکات داوا له هه‌موو لايه‌ك ده‌كەن هه‌رێمى كوردستان له ململانێكانيان به‌دووربگرن.
دەقی راگەیێندراوەکە:
له چوارچێوه‌ى كۆبوونه‌وه ده‌ورييه‌كانى خۆي‌دا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8/1/2020 هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوا پێشهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه خرانه به‌ر باس و هه‌ڵسه‌نگاندنى ورد بۆ ڕووداوه‌كان و هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان كرا. له‌م چوارچێوه‌يه‌دا هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تى، نيگه‌رانيى قووڵى خۆيان بۆ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ڕووداوه‌كانى ناوچه‌كه ده‌ربڕى له كاتێكدا كه مه‌ترسيى تيرۆر فراوانتر بووه و هه‌ڕه‌شه‌ى ڕاسته‌قينه‌ى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه هه‌يه.
ده‌رباره‌ى ڕووداوه‌كانى چه‌ند ڕۆژى ڕابردووش، به‌تايبه‌تى پێشهاته‌كانى ئه‌م به‌ره‌به‌يانييه، هه‌رێمى كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ڕێكارى سه‌ربازى به هيچ شێوه‌يه‌ك كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات. هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هێوردكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و ديالۆگ و چاره‌سه‌رى ديپلۆماسيانه‌ى كێشه‌كان و سه‌قامگيرى و ئارامييه، داواش له هه‌موو لايه‌ك ده‌كات هه‌رێمى كوردستان له ململانێكانيان به‌دوور بگرن.
هه‌رێمى كوردستان پشتيوانيى هێزى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌رده‌واميى به‌ره‌نگاربوونه‌وى تيرۆر و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌يان به پێويست ده‌زانێت، به‌تايبه‌تى كه له چه‌ند مانگى ڕابردوودا جووڵه و كرده‌وه تيرۆريستييه‌كانيان هه‌ڵكشاون، بۆيه داوا ده‌كات كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به هيچ شێوه‌يه‌ك ڕێگه نه‌دات تيرۆر سه‌رهه‌ڵبداته‌وه.
11:43
سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حیزبەکان تاوتوێی رەوشی عێراق دەکەن
کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حیزبەکان، وێنە؛ رووداو
روودا- هەولێر
دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان، ئێستا سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی حیزب و لایەنە سیاسییەکان لەبارەی رەوشی عێراق و رووداوەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە لە کۆبوونەوەدان.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکایەتیی حکومەت، پەرلەمان و حیزبەکان لە کۆبوونەوەدایە.
نەوزاد هادی، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند بوو، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، دواتر لەگەڵ نوێنەر یان سەرۆکی حیزبەکان کۆدەبێتەوە.
ئەو راوێژکارەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، کۆبوونەوەکان لەبارەی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و ئەم رووداوانەیە کە بەم دواییە لەناوچەکە روویانداوە.