لە بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتنی گشتی دەستیپێکرد

08-01-2026
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە چەندین شاری رۆژهەڵاتی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە مانگرتنی گشتییە و زۆربەی دووکان و بازاڕەکان داخراون.
 
ئەو مانگرتنە وەکو "پشتیوانی لە ناڕەزایەتییە سەرانسەرییەکانی ئێران" و سەرکۆنەکردنی شێوازی رووبەڕووبوونەوەی ناڕەزایەتییەکانە لە کرماشان، ئیلام و لوڕستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە.
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە تۆڕی میدیایی رووداو گەیشتوون، لە شارەکانی بۆکان، مهاباد، سنە، کامێران، روانسەر، دیواندەرە و مەریوان مانگرتنی گشتییە و زۆربەی دووکان و بازاڕەکان داخراون، بەراورد بە رۆژانی رابردووش ژمارەیەکی کەم هاونیشتمانی لەنێو شار و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دەبیندرێن.
 
رۆژی سێشەممە 06-01-2026 حەوت حیزبی رۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی ناوەندی دیالۆگ راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە و داوای مانگرتنی گشتیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان کرد.
 
لە راگەیێندراوی ئەو هێز و لایەنانەدا هاتبوو، ناڕەزایەتییەکان لە ئێران دەچنە هەفتەی دووەم و ئامانج لێیان "ستاندنی ماف و ئازادی، گەڕاندنەوەی کەرامەتی ئینسانی و کۆتاییهێنان بە سیاسەتی حاشاکردن، پەراوێزخستن، کوشتن، تیرۆر و هەڵاواردنە نەتەوەیی و فەرهەنگییەکانە."
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، "سەرکوتی خۆپیشاندانەکان و گرتنی خەڵکی ناڕازی و مافخوراوی ئێران" بە تووندی سەرکۆنە دەکەن و داوای مانگرتنی گشتی لە رۆژی 5 شەممە 18ی بەفرانباری 1404دا دەکەن، ئەوەش وەک هەوڵێک بۆ پشتیوان لە ناڕەزایەتییەکان و "هاوپێوەندی لەگەڵ هاونیشتمانییان لە کرماشان، ئیلام و لوڕستان."
 
لە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 28-12-2025ەوە مانگرتن و خۆپێشاندان لە تاران دەستیپێکرد.
 
ناڕەزایەتییەکان تائێستا 26 پارێزگای ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانییان گرتووەتەوە.
 
بەپێی زانیارییە نافەرمییەکان، نزیکەی 30 کەس کوژراون، بەڵام حکومەتی ئێران باس لە کوژرانی 10 کەس دەکات؛ بە سەدان کەسیش دەستگیرکراون.
 
بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەکان، لە پارێزگاکانی کرماشان، ئیلام و لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان نزیکەی 12 هاونیشتمانی بە تەقەی هێزەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە و بە دەیان کەسیش دەستبەسەرکراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خالید عەزیزی، گوتەبێژی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران رۆژی 9ی ئاداری 2026 لە شاری واشنتن دیسی، پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پرێسکۆنفرانسێکدا وەڵامی رۆژنامەڤانانی دایەوە.

گوتەبێژی حدکا بۆ رووداو: پەیامێکی روونمان لە ترەمپەوە بۆ نەهاتووە و ئێستا نیازمان نییە بچینە ناو شەڕەوە

خالید عەزیزی، گوتەبێژی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە وەڵامی دوو پرسیاری تۆڕی میدیایی رووداو دا رایگەیاند "ئێمە پەیامێکی زۆر روونمان لە سەرۆکی ئەمریکاوە سەبارەت بە رۆڵی ئێستا و تەنانەت داهاتووشمان لەم شەڕەدا پێنەگەیشتووە"، لە هەمان کات دا گوتی "ئەگەر ستراتیجیی ئێمە پێویست بکات ئێستا بچینە نێو شەڕەوە، ئەوا دەچین، بەڵام لەم کاتەدا نیازێکی لەو جۆرەمان نییە".