وەزیری خوێندنی باڵا: بڕیارە ئەمشەو لەبارەی دەستپێکردنەوەی خوێندن کۆببینەوە

08-04-2026
گەشاو خالید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان دەڵێ، بەهۆی بوونی ئاگربەست و ئارامیی دۆخەکەوە، بڕیارە ئەمشەو لەبارەی چارەنووسی خوێندن لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی حکومەت کۆببنەوە.
 
رۆژی چوارشەممە، 8ـی نیسانی 2026، ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "سوپاس بۆ خودا بۆ ماوەی دوو هەفتە ئاگربەستێک دەبێت؛ پێشتر بڕیاردرابوو خوێندن بکرێتە ئۆنلاین لەسەر بڕیاری ژووری ئۆپەراسیۆنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەوەی ئێستا دەیبینین دۆخەکە ئارامە و دەرفەتێکی لەبار هەیە بۆ گەڕانەوەی خوێندکاران."
 
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان گوتی:"بڕیارە ئەمشەو لەگەڵ لاینە پەیوەندیدارەکان و ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی حکومەت کۆببینەوە بۆ ئەوەی بڕیارێکی تەندروست لەبارەی چارەنووسی خوێندن بدرێت".
 
بە گوتەی وەزیری خوێندنی باڵا، کۆبوونەوەکە لە دەستی ژووری  ئۆپەراسیۆنەکانە و ئەگەری هەیە لە چەند کاژێری داهاتووشدا کۆبوونەوەکە بکەن.
 
سەبارەت بە دۆخی ئەمنی و کاریگەرییەکانی لەسەر پرۆسەی خوێندن، دکتۆر ئارام محەممەد گوتی: "لە هەرێمی کوردستان تەنیا بابەتی ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران نییە، بەڵکو ئەو گرووپانەی لە عێراقدا هەن زۆرجار هەڕەشە لە ئێمە دەکەن و مەترسییەکان لەوێوە بۆ ئێمە دێن. بۆیە دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگرین کە ئایا ئەگەر ئەمریکا و ئێران مووشەکەکان خامۆش بکەن، ئەو گرووپانە چی دەکەن."
 
وەزیری خوێندنی باڵا گەشبینی خۆی نیشان دا و جەختی کردەوە: "ئەگەر دۆخەکە بە ئارامی بمێنێتەوە، بە بڕوای من باشتر وایە بچینەوە نێو کەمپەسەکانی خوێندن و ئێمە لە وەزارەت دەمانەوێت ئەم دۆخە بقۆزینەوە، بە گەشبینییەوە لە داهاتوو دەڕوانین."
 
رۆژی یەکشەممە، 29-03-2026، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا خوێندنی ئامادەبوون لە نێو پۆل رابگیرێ و پڕۆسەکە تەنیا بە شێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی بەردەوام بێت. بەڵام چاوەڕوان دەکرێت دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بڕیاری نوێ لەو بارەیەوە بدرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەژماری من

هەژماری من: ئەوانەی سبەی ناویان لە لیستی مووچەیە تاوەکو نیوەڕۆ پارە دەچێتە سەر هەژمارەکانیان

پڕۆژەی (هەژماری من) دەڵێ، ئەو مووچەخۆرانەی سبەی ناویان لە لیستی مووچە هەیە و لە پڕۆژەکەدا تۆمارکراون، تاوەکو نیوەڕۆ پارە دەچێتە سەر هەژماریان. بەگوێرەی ئامارەکان، ئێستا زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆر لە پڕۆژەکەدا ناویان تۆمارکردووە.