لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە دهۆک کەسێک گیانی لەدەستدا و 10ی دیکە بریندار بوون

08-05-2024
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
A+ A-
رووداو - دهۆک

لە رووداوێکی ھاتووچۆدا لە سەنتەری شاری دھۆک کەسێک گیانی لەدەستدا و 10 کەسیش بریندار بوون.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی ئایاری 2024 لە سەنتەری شاری دھۆک لە رووداوێکی ھاتووچۆدا کچێکی تەمەن 18 ساڵان گیانی لەدەستدا و 10 کەسی دیکەش بریندار بوون.

رووداوەکە لەنێوان پیکاپێک و مینی پاسێکدا بووە، پیکاپەکە کرێکاری کارگەیەکی ماستی پێبووە، کە ھەموویان خەڵکی رۆژئاوای کوردستان، هەروەها ئەو کچەیش کە گیانی لەدەستداوە خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە.

شۆفێرەکانی هەردوو ئۆتۆمبێلەکان کە خەڵکی باشووری کوردستانن، لەگەڵ ھەشت کچی رۆژئاوای کوردستان لە رووداوەکەدا بریندار بوون.

مەتین جەمیل بناڤی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دھۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "رەوشی سەرجەم بریندارەکان باشە، لە نەخۆشخانە چارەسەری وەردەگرن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە: د. دلاوەر ئاژگەیی و بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا

هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پرسی پێکهێنانی حکومەت تاوتوێ دەکەن

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سووریا، رۆژئاوای کوردستان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.