پاسەوانی سنوور لە شارباژێڕ تەقە لە باوک و کوڕێک دەکات و کوڕەکە گیان لەدەستدەدات

08-05-2025
وێنەی کوڕ و باوکەکە
وێنەی کوڕ و باوکەکە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەیانیی رۆژی پێنجشەممە پاسەوانی سنوور لە شارباژێڕی سنووری سلێمانی تەقەیان لە باوک و کوڕێک کرد، کوڕەکە گیانی لە دەستداوە و باوکەکەش بریندارە. بەرپرسێک لە هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی دەڵێت، تەقەکەرەکە دەستگیرکراوە.
 
رووداوەکە کاژێر 5:30ـی خولەکی بەیانی رۆژی پێنجشەممە، 8-05-2025 روویداوە، باوکێک و کوڕەکەی بە ناوەکانی ئاوات ئیسماعیل و ئارش ئاوات ئیسماعیل لەلایەن پاسەوانی سنوورەوە تەقەیان لێکرا.
 
مەحموود مارف، کە پورزای ئاواتە، بە رووداوی گوت: "ئەو باوک و کوڕە بارێکی فەرمیان پێبووە و ویستوویانە بیبەنە ئێران، بارەکەش گومرگ کراوە، بەڵام لە گوندی سوورەبان، لە سنووری شارباژێر تەقەیان لێکراوە، بە هۆیەوە کوڕەکە کوژراوە و باوکەکەشی بریندار بووە."
 
بە گوتەی مەحموود، لەلایەن پاسەوانی سنوورەوە تەقەیان لێکراوە، ئەو کەسەشی تەقەی لێکردوون، لەلایەن ئاسایشەوە دەستبەسەر کراوە.
 
ئەو ماڵباتە خەڵکی گوندی کانی گوێزن. باوکەکە لە دایکبووی 1982ـە و دوای بریندارکردنی گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، کوڕەکەشی کە تەمەنی 17 ساڵە، تەرمەکەی براوەتە دادپزیشکیی سلێمانی.
 
هەر ئەمڕۆ بەرپرسێکی باڵای ئەمنی لە سلێمانی بە رووداوی گوت، تۆمەتبار سەرەتا لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیرکرا، دواتر رادەستی پۆلیس کرا.
 
ئێستا پۆلیسی سلێمانی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە