قوباد تاڵەبانی: دەسەڵاتەکان بۆ ئەنجوومەن و ئیدارە خۆجێیەکان شۆڕدەکرێنەوە

08-06-2021
سەرباز سیامەند
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجوومەنی شارەوانیی سلێمانی، رایگەیاند: دەسەڵاتەکان بۆ ئەنجوومەنەکان و ئیدارە خۆجێیەکان شۆڕدەبێتەوە.
 
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ سێشەممە 8ـی حوزەیرانی 2021 لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی داوایكرد وەك ئەندامێكی فەخری ئەنجوومەنەكە قبووڵی بكەن و هەموو پشتیوانییەكی بۆ كارەكانیان دووپاتكردەوە.
 
قوباد تاڵەبانی گوتی: "بەمنزیكانە دەسەڵاتەكان شۆڕ دەكرێتەوە بۆ پارێزگا و ئیدارە‌ سە‌ربە‌خۆكان و بە‌ڕێوبە‌رایە‌تییە‌كان و دەسەڵاتی زیاتریان دەبێت و پێویستە كەڵك لەم دەرفەتە وەربگیرێت بۆ پێشكێشكردنی خزمەتی زیاتر بە هاووڵاتیان".
 
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی داوای لە ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی كرد دیدگای نوێ بخەنەڕوو بۆ پڕۆژەی ستراتیژی لە سلێمانی. هەروەها داوایكرد کاربکەن بۆ کەمکردنەوەی رۆتین و خێراترکردنی خزمەتگوزارییەكان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی نێچیرڤان بارزانی و سەربەست بامەڕنێ کە لەلایەن بەشی دیجیتاڵ کرەتیڤی رووداو نەخشێنراون

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی سەربەست بامەڕنی دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی نووسەر و رۆژنامەڤان، سەربەست بامەڕنی بە تەلەفۆن لەگەڵ ماڵباتەکەی قسەی کرد و سەرەخۆشی لێکردن و هاوسۆزی و هاوخەمیی خۆی بۆ دەربڕین.