بەرزنجی جێگای بێكەسی گرتەوە

08-07-2014
رۆژان ئەبوبەکر
نیشانەکردن شێرکۆ بێکەس دەزگای سەردەم
A+ A-

رووداو-سلێمانی

دوای تێپەڕینی 11 مانگ بەسەر كۆچی دوایی شاعیری ناوداری كوردستان شێركۆ بێكەس، كە سەرۆكی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بوو، دواجار دەزگاكە سەرۆكێكی نوێی دیاریكرد.

ئازاد بەرزنجی، سەرۆكی نوێی دەزگای سەردەم ، بە (تۆڕی میدیایی رووداو) ی راگەیاند "من و رەئوف بێگەرد كاندید بووین بۆ ئەوەی یەكێكمان هەڵبژێردرێین، بەڵام دواتر رەئوف بێگەرد نەیویست خۆی هەڵبژێرێت، بۆیە بە زۆرینەی دەنگ من هەڵبژێردرام بەسەرۆك". گوتیشی " دەبوو دوای مردنی كاك شێركۆ ئێمە هەڵبژاردنمان ئەنجام بدایە، بەڵام پێمان باش بوو دوابخرێت".

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی رووداو)، لەوەتەی بێكەس كۆچی دوایی كردووە، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم كێشەی دارایی هەیە و كارمەندەكانی نیوەی مو‌وچەكانیان وەرگرتووە و 3 مانگ جارێك ئەو بڕە پارەیەی پێدەدرێت كە بودجەی مانگانەی خۆیەتی.

دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم ساڵی 1998لەلایەن شێركۆ بێكەس، دامەزرا و  هەر خۆشی سەرۆكی دەزگاكە بووە تاوەكو لە مانگی ئابی 2013 بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە