رووداو - هەولێر
باڵابەرزترین گەنجی جیهان، دەخوازێت لە هەولێر بژی و لە بری عێراقیش نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان بکات لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکاندا بۆ باڵابەرزی.
فەیز عەدنان عیساوی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان ئەوی وەکو باڵابەرزترین گەنج بۆ ساڵی 2016 هەڵبژاردووە و، " نازناوی دووەم باڵابەرزترین پیاوی جیهانم وەرگرتووە".
هۆکاری سەردانەکەشی بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات و دەڵێت " دەمەوێت سەردانی هەندێک هاوڕێم بکەم و چاویشم بە پارێزگاری هەولێر دەکەوێت، هەروەها دەمەوێت لە بری عێراق نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان بکەم لە بۆنە نێودەوڵەتییەکان".
باڵابەرزترین گەنجەکەی جیهان کە بەپێی گوتەی خۆی بەهۆی باڵاکەیەوە رووبەڕووی هەندێک کێشە دەبێتەوە لە دەستنیشانکردنی جل و بەرگ و سەرکەوتنی ئۆتۆمبێل، لەکاتێکدا لەنێو بازاڕی هەولێر چەند کەسێک وێنەیان لەگەڵدا دەگرت باسی لەوە کرد " خۆشە کاتێک خەڵک سەیرم دەکەن و باسی باڵا بەرزی و نزمی دەکەن".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ