رووداو - هەولێر
ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەمی پۆلە کۆتاکانی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی رادەگەیێندرێت.
وەزارەتی پەروەردە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "رۆژی پێنجشەممە 8-9-2016 ئەنجامی کۆتایی خولی دووەمی پۆلە کۆتاکان 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی ئەزموونەکانی وەزارەتەوە رادەگەیێنرێت".
پێشتر د. پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند بوو "بەر لە جەژنی قوربان ئەنجامی خوولی دووەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلەکانی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی رادەگەیێندرێت".
ئەمساڵ 263 هەزار و 954 قوتابی و خوێندکاری پۆلەکانی (نۆیەمی بنەڕەتی و دوانزەی ئامادەیی و پیشەییەکان)، بەچاودێری 54 هەزار و 301 چاودێر و بەڕێوەبەر و یاریدەدەر لە 4 هەزار و 270 هۆڵ لە خوولی یەکەم تاقیکردنەوەیان ئەنجامدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ