مانگی رابردوو 25 ملیۆن کەس لە فڕۆکەخانەکانی تورکیا و باکووری کوردستان گەشتیان کردووە

08-09-2023
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری فڕۆکەخانەکان سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، ئاماری مانگی ئابی 2023ی سەرجەم فڕۆکەخانەکانی تورکیا و باکووری کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، 25 ملیۆن كه‌س لێیانەوە گەشتیان کردووە.
 
لە مانگی ئابدا فڕۆکەخانەکانی تورکیا و باکووری کوردستان خزمەتگوزاری پێشکێشی 24 ملیۆن و 689 ھەزار و 743 کەس کردووە؛ هەروەها 231 هەزار و 118 فڕۆکە گەشتیان لەو فڕۆکەخانانەوە کردووە و 441 هەزار و 907 تۆن باری کارگۆیشی هەبووە. 
 
بەگوێرەی ئامارەکە، لە هەشت مانگی ئەمساڵدا 143 ملیۆن و 359 هەزار و 903 کەس لە رێگەی ملیۆنێک و 318 هەزار و 202 فڕۆکەوە گەشتیان کردووە؛ هەر لەو هەشت مانگەدا دوو ملیۆن و 645 هەزار و 87 تۆن کەلوپەل لەو فڕۆکەخانانەوە بە فڕۆکەی کارگۆ گوێزراونەتەوە. 
 
جموجۆڵی فڕۆکەوانیی فڕۆکەخانەکانی تورکیا و باکووری کوردستان بەراورد بە مانگی ئابی ساڵی رابردوو بە رێژەی 12.8٪ و بەراورد بە هەشتی مانگی ساڵی رابردووش بە رێژەی 11.8٪ زیادیکردووە. 
 
لە سەرانسەری تورکیادا 62 فڕۆکەخانەی سڤیل هەن، کە 17یان لە باکووری کوردستانن و فڕۆکەخانەکانی ئامەد، خارپێت، ئەرزەڕۆم، دیلۆک، قەرس، مەلەتێ، سێواس، رووها و وان نێودەوڵەتین. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە