رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتووچۆ لە رێگەی نێوان بەدریک - شێخان لە سنووری پارێزگای دهۆک روویداوە و بەهۆیەوە هەشت ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێک جۆری مینی پاس و بارهەڵگرێک بووە. حەیدەر دۆسکی، پەیامنێری رووداو لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی پزیشکی دادی دهۆک قسەی لەگەڵ کەسوکاری ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە کرد و یەكێک لە کەسوکارەکەیان گوتی، دۆخی تەندروستیی بریندارەکان باش نییە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە پێنج منداڵ، باپیری منداڵەکان و دوو هاوژینن.
لارا یوسف، بەڕێوەبەری ناحیەی ئەلقوش بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رووداوەکە نزیکی کاژێر 20:30 خولەک بووە ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە دانیشتووی قەزای سێمێلن و ئەندامی یەک خێزانن.
بەڕێوەبەری ناحیەکە هۆکاری رووداوەکە بۆ خراپیی رێگەکە دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت، دەیان جار داوایان لە حکومەت کردووە کە رێگەکە بکرێتە جووتساید و درێژیی رێگەکەش تەنیا 22 کیلۆمەترە.
ناوی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە:
ئیلینا ستیڤان ئاشود
میرۆڤ ستیڤان ئاشود
ئاشود عەبدۆ پترۆس
ئەرین ستیڤان ئاشود
مامیس ستیڤان ئاشود
هایستان ستیڤان ئاشود
مەی مەولود کلی
ستیڤان ئاشودعەبدۆ
ناوی ئەوانەی بریندار بوون:
سيدانۆس ستیڤان ئاشود
ئاريف ستیڤان ئاشود
ماسيس ستیڤان ئاشود


کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ