سەرۆکی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی ئیمارات دەکرێت

08-10-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
 کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆنسوڵی ئیمارات لە هەولێر
کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆنسوڵی ئیمارات لە هەولێر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەولێر کرد. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کۆنسوڵی ئیمارات بانگهێشتی سەرۆکی ئەو وڵاتەی بە نێچیرڤان بارزانی گەیاند بۆ سەردانیکردنی ئەو وڵاتە و بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لووتکەی جیهانیی کەشوهەوا.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 08-10-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئه‌لزاهرى، كۆنسوڵى گشتيى ئيمارات له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد. بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، کۆنسوڵی ئیمارات بانگهێشتنامه‌يه‌كى محەممەد بن زايد ئال نه‌هيانى به‌ نێچيرڤان بارزانى گه‌ياند بۆ سه‌ردانى ئيمارات و به‌شداريكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ى لووتكه‌ى جيهانی بۆ كارى كه‌شوهه‌وا (COP28).
 
بڕیارە ئەو لووتکەیە رۆژانى يه‌ك و دووى ديسه‌مبه‌رى داهاتوو له‌ شارى ئێكسپۆ لە دوبه‌ى بەڕێوەبچێت کە هاوکاتە گه‌ڵ رۆژى نيشتمانيى ئيمارات.

 

 
لووتکەکە له‌ چوارچێوه‌ى گه‌ڕى 28ـە‌مينى كۆنگره‌ى لايه‌نه‌كانى رێككه‌وتنى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كاندا لەباره‌ى گۆڕانى كه‌شوهه‌وا دێت كه‌ ئيمارات سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌م گه‌ڕه‌ى ده‌كات، کۆنگرەکە له‌سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتنى پاريس، پرسه‌كانى تايبه‌ت به‌ گۆڕانى كه‌شوهه‌وا و چۆنيه‌تيى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى لێكه‌وته‌كانى و رۆڵى وڵاتانى جيهان له‌ كه‌مكردنه‌وى مه‌ترسييه‌كانيدا، تاوتوێ ده‌كات.
 
کۆنسوڵی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان دوای گەیاندنی سڵاوی سەرۆکی ئەو وڵاتە بە نێچیرڤان بارزانی، بانگهێشتنامەی محەممەد بن زایدی بە نێچیرڤان بارزانی دا بۆ ئەوەی لە لووتکەکەدا بەشداری بکات.
 
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا وەکو لە راگەیێندراوەکەیشدا هاتووە، "ده‌رفه‌ته‌کانی وه‌به‌رهێنانی ئیماراتی له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان، دوايين په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش" تاوتوێ کراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی: چاودێری ئەو پارەیە دەکەین کە بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو کۆدەکرێتەوە

سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو پارەیەی لە هەڵمەتی رووداو بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کۆکراوەتەوە، دەچێتە سەر هەژمارێکی بانکیی حکومی و وەک داهاتی گشتی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و بە شەفافی بەڕێوەدەبرێت.