رووداو - سلێمانی
پارێزگاى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى، ساڵێكى پڕ له قه‌یران و بێ پرۆژه‌ییان به‌ڕێكرد، هه‌رچه‌ند پلانى گه‌شه‌كردنه‌وه و هه‌ستانه‌وه بۆ ساڵى نوێ دانراوه، به‌ڵام دۆخى دارایی هێشتا ئاسۆیه‌كى روون نادات به‌ده‌سته‌وه.
له‌م بنكۆڵكارییه‌ى رووداودا، به‌دواداچوون کراوە بۆ پرۆژه‌كانى ساڵى 2022 و 2023، كه نه‌بوونى پاره له بانك و كه‌مبوونه‌وه‌ى داهاتى نانه‌وتى كاریگه‌ریى گه‌وره‌یان له‌سه‌ر كه‌رتى خزمه‌تگوزاریى گشتى دروستكرد.
تیمی رووداو چوونە باڵه‌خانه‌ى یه‌كێتیى به‌ڵێنده‌ران - لقى سلێمانى، ئه‌و دامه‌زراوه‌ى كه زۆرترین پرۆژه‌كانى حكومه‌ت جێبه‌جێ ده‌كات و زۆرترین گرفت و داواكاریشیان هه‌یه، سه‌رۆكى نوێی یەکێتییەکە گوتی، دۆخه‌كه خه‌ریكه له قه‌یرانه‌وه ده‌بێته كاره‌سات.
ئالان كه‌ریم، سه‌رۆكى یه‌كێتیى به‌ڵێنده‌ران - لقى سلێمانى رایگەیاند، "هیچ به‌ڵێنده‌رێك ئاماده نییه پرۆژه‌ى نوێ وه‌ربگرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هێشتا حكومه‌ت قه‌رزارى ئێمه‌یه و بانك پاره‌ى تێدا نییه؛ ئه‌گه‌ر پرۆژه‌ش وه‌ربگرین، ده‌بێت كه‌شفى حساب بانكى له 2014وه ببه‌ین بۆ حكومه‌ت، كه چیمان كڕیوه و فرۆشتووه و سه‌رچاوه‌ى دارایی خۆمان و كڕیاره‌كه‌ش روون بكه‌ینه‌وه‌ن. به‌داخه‌وه كه ئه‌مه ته‌نیا له سلێمانى هه‌یه."
بۆ ساڵى 2024 ستراتیجیترین پرۆژه له سنوورى سلێمانى، 100 مه‌ترییه، پرۆژه‌یه‌ك کە ده‌بوو ئه‌یلوولى ساڵى رابردوو، ئۆتۆمبێل به‌سه‌ریدا هاتووچۆى بكردایه، به‌ڵام دیمه‌ن و ئاماره‌كان ده‌ریده‌خه‌ن کە هێشتا نیوه زیاترى كاركردنى ماوه، به‌ر له هه‌موو كه‌س پارێزگارى شاره‌كه له‌و دۆخه ناڕازییه.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى رایگەیاند، "له ساڵی 2014وه ئێمه به‌ده‌ست ئه‌و قه‌یرانه‌وه ده‌ناڵێنین، كه به‌داخه‌وه حكومه‌ت ته‌نیا پرۆژه‌كانى راگه‌یاندووه به‌بێ پاره‌ى نه‌ختینه‌یی، ئێمه ئێستا هاوار ده‌كه‌ین كه جگه له كه‌رتى حكومى، خه‌ریكه قه‌یران ده‌كه‌وێته كه‌رتى تایبه‌ته‌وه، ئەوەش بەهۆی خه‌رج نه‌كردنه‌وه‌ى پاره‌كانیان."
تاوه‌كو كۆتایی 2022 سلێمانى 57%ی داهاتى نێوخۆ و هه‌ولێریش 43%ى بۆ مووچه دابین ده‌كرد، به‌ڵام ساڵى 2023 به‌هۆى كورتهێنانى داهاتى سلێمانییه‌وه، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بڕیاریدا داهات سه‌رتاسه‌رى كۆبكرێته‌وه و پاشان به‌شى مووچه‌ى لێ جیابكرێته‌وه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ