رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیى له فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا و شاندێكى ياوه‌رى كرد و تاوتوێی چەند بابەتێکیان کرد، لەوانە "هاریکاریی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر و له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش".
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش کە 86 ئەندامی هەیە، لە ساڵی 2021ـەوە ئەرکی شەڕکردنی نەماوە و گۆڕاوە بۆ راهێنان و راوێژدان بە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییە عێراقییەکان. لەو چوارچێوەیەدا دوو هەزار و 500 سەربازی ئەمریکا و 500ـی 20 وڵاتی دیکەی نێو هاوپەیمانییەکە لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا ماون.
له كۆبوونه‌وه‌کەی ئەمڕۆ (سێشەممە، 9-1-2023)ـی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جه‌نه‌راڵ جۆوڵ ڤاوڵ، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا و شاندی یاوەری، هاریکاریی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر و له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش، يارمه‌تيدانى سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه به مه‌شق و راهێنان و راوێژى سه‌ربازى، هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر له عێراق و سووريا و له ناوچه‌كه به‌گشتى، تاوتوێ كران.
کۆبوونەوەکە لەکاتێکدایە؛ ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق لە دوای بۆردوومانەکەی ئەمریکا لە بەغدا و کوژرانی بەرپرسێکی باڵای حەشدی شەعبی، دەستیان بە کۆکردنەوەی واژۆ کردووە بۆ ئەوەی پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی نائاسایی بکات و بڕیاری کۆتایی لەبارەی دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق بدات. سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، هیچ پەرلەمانتارێکی کورد واژۆی بۆ ئەو کۆبوونەوەیە نەکردووە.
لە کۆبوونەوەکەدا بەپێی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان "هه‌ردوولا جه‌ختيان له پاراستنی هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و نێرده ديپلۆماتييه‌كان له عێراق كرده‌وه و هاوڕا بوون؛ سه‌قامگيريى عێراق بۆ ته‌واوى ناوچه‌كه پێويسته و ده‌بێ هيچ ده‌رفه‌ت نه‌درێت تيرۆر سه‌رهه‌ڵبداته‌وه، هه‌روه‌ها باسیان له هێرشه درۆنييه‌كان له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان کرد."
لەبارەی دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە عێراق، ناکۆکی لەنێوان فراکسیۆنەکانی سێ پێکهاتە سەرەکییەکەی عێراق (شیعە، کورد، سوننە) هەیە، یەکەمیان لەگەڵ دەرکردنی ئەو هێزانەیە، دووەمیان دژیەتی و سێیەمیشیان دوودڵە، بەڵام رایەکی دیکە لەنێو ئەو سێ پێکهاتانەدا هەیە کە چوارەمیانە و دەڵێت، بۆ دەرکردن یاخود مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان، دەبێت مەرج هەبن.
ئەمانە لەکاتێکدان وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەڵێت، هیچ پلانێکیان نییە هێزەکانیان لە عێراق بکشێننەوە و سەرنجی گەورەشیان لەسەر بەرنامەی تێکشاندنی داعش دەمێنێتەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندەکەی هاوپەیمانان دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان، يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، ئاڵۆزييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و شه‌ڕ له غه‌ززه و كاريگه‌رييه‌كانى له‌سه‌ر ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه بوون، كه ژماره‌يه‌ك له ديپلۆماتكاران و به‌رپرسانى سه‌ربازى، ئاماده‌ى بوون.
هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، سووریا، هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان لە 17 تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە، زیاتر لە 120 جار کەوتوونەتە ژێر هێرشی درۆنی و مووشەکیی گرووپە چەکدارەکان کە خۆیان بە پشتیوانکاری غەززە دادەنێن. لە تۆڵەی ئەوەدا، ئەمریکاش دەستی وەشاندووە و لانیکەم 34 چەکداری کوشتووە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ