دەنگی تەقینەوەلە بەنی هەریر بیسترا و دووکەڵ بینراوە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئەندام جەبار
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگێکی هاوشێوەی تەقینەوەی درۆن لە چیای بەنی هەریر لە سنووری هەولێر، بیسترا و دووکەڵیش لە لووتکەی چیاکە بەرزبووەوە.
 
کاژێر 3:50 خولەک، هاونیشتمانییان لە قەزای خەلیفان و دەوروبەری گوێیان لە دەنگی تەقینەوەیەک بووە و لەوکاتەدا دووکەڵێک لە لووتکەی چیای بەنی هەریر بەرزبووەتەوە، 
گومان دەکرێت درۆن بووبێت لە چیاکەدا کەوتبێتە خوارەوە.
 
سەرچاوەیەک لە ئاسایشی خەلیفان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای ئاگاداربوونیان لە رووداوەکە، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون دەکەن. 
 
لە ماوەی دەستپێکردنی شەڕی ئێران، ئیسرائیل و ئەمریکا لە سنووری ئیدارەی سۆران و دەوروبەری، 21 درۆن کەوتوونەتە خوارەوە، ئەمە جگە لە پاشماوەی ژمارەیەک مووشەک. 
 
لە رۆژانی رابردوو، گرووپە چەکدارەکانی عێراق بەرپرسیارێتیی خۆیان لە هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان راگەیاندبوو. 
 
ئەمڕۆ 10 رۆژە جەنگی ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیل بەردەوامە، سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان لە چەندین بۆنەدا ئەوەیان گوتووە کە نابنە بەشێک لە جەنگەکە و هەرێمی کوردستان وەکو فاکتەری ئارامی و ئاسایش لە ناوچەکەدا دەمێنێتەوە. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پارچەیەکی مووشەکەکە دوای خستنەخوارەوەی. وێنە: میدیاکانی تورکیا

وەزارەتی بەرگریی تورکیا: مووشەکێکی تەقێندراو لە ئێرانەوە لە ئاسمانی غازی عەنتاب خرایە خوارەوە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا، رۆژی دووشەممە رایگەیاند، سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی هاوپەیمانیی ناتۆ توانیویانە مووشەکێکی بالیستی، کە لە خاکی ئێرانەوە ئاراستە کرابوو، لە ئاسمانی تورکیادا تێکبشکێنن و بیخەنە خوارەوە