36 کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان بەشداریی کۆبوونەوەیان لەبارەی گشتپرسی کرد

10-04-2017
سەنگەر عەبدولڕەحمان
سەنگەر عەبدولڕەحمان @sangarrudaw
پارتی و یەکێتی لەگەڵ نوێنەری وڵاتان کۆبوونەوە
پارتی و یەکێتی لەگەڵ نوێنەری وڵاتان کۆبوونەوە
نیشانەکردن گشتیپرسی
A+ A-

رووداو - هەولێر 

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، حکومەت، پارتی و یەکێتی، لە هەولێر بە 36 کونسوڵ و نوێنەری وڵاتانیان راگەیاند، ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان گشتپرسی دەکرێت.داوای هاوکاری و پشتیوانیان لە کونسوڵی ئەو وڵاتانە کرد، لە هەولێر کونسوڵخانە و نوێنەرایەتییان هەیە. 


دوای کۆبوونەوەکە هیچ کام لە کونسوڵەکان نەیانویست رای خۆیان بۆ میدیا ئاشکرا بکەن، دەڵێن "ئامانجی بەشدارییان گوێگرتن بووە لە کورد". 

دکتۆر رۆژ نووری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، داوایان لە کونسوڵەکان کردووە نوێنەری وڵاتەکانیان بۆ چاودێری گشتپرسی بۆ هەرێمی کوردستان بنێرن. 

حیزبەکانی باشووری کوردستان، رێککەوتوون لەسەر ئەوەی کۆمیتەیەک دروستبکرێ و زەمینەی گشتپرسی بسازێنێ و کاتەکەی دیاریبکات.
 
کورد بەم کۆبوونەوەیە هەنگاوێکی دیکەی بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی نا، ئیدی بە شێوەیەکی فەرمی تر و بەردەوام پرسی جیابونەوەی یان دیاریکردنی چارەنووسی خۆی لەگەڵ عێراق، دەباتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان. 


داڕشتنەوە: راوچی حەسەن 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە