کۆنسوولی تورکیا لە دیداری پارێزگاری هەولێردا: رێکارەکانی پێدانی ڤیزای تورکیا هەروەک پێشترن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پارێزگای هەولێر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە دیوانی پارێزگا پێشوازیان لە کۆنسووڵی تورکیا لە هەولێر کردووە و دۆخی ناوچەکە و شێوازی پێدانی ڤیزەی تورکیایان تاوتوێ کردووە.
 
بە گوێرەی راگەیێندراوێکی پارێزگاری هەولێر، ئەمڕۆ 9ـی نیسانی 2026، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە دیوانی پارێزگا پێشوازی کردووە لە کۆنسووڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر".
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "کۆنسووڵی تورکیا هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆی بۆ شەهیدانی بۆردوومانە ناڕەواکانی ئەم دواییەی سەر هەولێری پایتەخت دەربڕی و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ برینداران و گەڕانەوەی ئارامی و ئاشتی بۆ ناوچەکە خواست".
 
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە شێوازی نوێی وەرگرتنی ڤیزەی تورکیا کراوە. بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی پارێزگای هەولێر، "کۆنسووڵی تورکیا روونکردنەوە و بەرچاوروونی دا، کە گۆڕانکارییەکان تەنیا لە ئاستی کۆمپانیای جێبەجێکاردا بووە و رێکارەکان وەک خۆیان ماونەتەوە و هیچ گۆڕانكارییەك لە پێدانی ڤیزەدا نەكراوە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە