رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، سبەی گەشتە ئاسمانییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەستپێدەکەنەوە. بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی دەڵێت، شەممە گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆ لە هەولێرەوە بۆ ئەورووپا دەستپێدەکاتەوە.
بەگوێرەی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بۆ رووداو، سبەی گەشتی ئاسمانیی لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر، جەلال تاڵەبانی و بەغدا دەستپێدەکەنەوە و بەمشێوەیە دەبن:
- بەغدا – هەولێر – بەغدا
- بەغدا – سلێمانی – بەغدا
- بەغدا – ئیستەنبووڵ – بەغدا
- بەغدا – قاهیرە – بەغدا
- بەغدا – عەممان - بەغدا
لاوەند مەموندی، بەڕێوەبەری رێگەپێدراوی کۆمپانیای فلای ئەربیل، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "گەشتەکانی ئێمە لە شەممە 11ـی نیسان دەستپێدەکەنەوە، کە راستەخۆ بۆ فڕۆکەخانەی دۆسلدرۆف لە ئەڵمانیا و بۆ ئیستەنبووڵ دەبن".
بەهۆی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، لە 28ـی شوباتەوە ئاسمانی عێراق و هەرێمی کوردستان داخرابوو، چوارشەممە 8ـی نیسان وڵاتانی شەڕکەر ئاگربەستێکی 14 رۆژییان راگەیاند.
پێش جەنگ هاونیشتمانییەکی زۆر بلیتیان لە کۆمپانیای فلای ئەربیل کڕی بوو نەیانتوانی گەشت بکەن. لاوەند مەموندی دەڵێت: "ئەوانەی بلیتیان هەیە لە ئێستاوە تاوەکو یەک ساڵی دیکە دەتوانن گەشتی پێ بکەن و ئەگەریش گەشتیان نەبوو، دەتوانن پارەکەیان وەربگرنەوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ