ئەو دوو كەسەی تەقەیان لە كامێرای چاودێری كرد بە 2 مادە سزادەدرێن

09-06-2014
دلۆڤان سلاحشۆڕ
نیشانەکردن كامێرای چاودێری
A+ A-

رووداو - چەمچەماڵ

ئەو دوو ها‌ووڵاتییەی رۆژی 8ی ئەم مانگە لە قەزای چەمچەماڵ تەقەیان لە كامێرایەكی چاودێری هاتوچۆ كرد‌و بووە هۆی برینداربوونی دوو كەس ، 25 خولەك دوای رووداوەكە بە بڕیاری دادوەری گشتی دەستگیركراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
 
ئامانج محەممەد، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە  بەردەوامە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی".

ئاماژەی بەوەشكرد، كە بریندارەكان سكاڵایان لەسەر ئەو دوو تۆمەتبارە تۆماركردووەو بەوپێیەش دەستگیركراوەكان بە دوو ماددە سزا دەدرێن، یەكێكیان هێرشكردنە سەر كارمەندی حكومەت لە كاتی دەوامی فەرمی، هەروەها برینداربوونی دوو هاونیشتمانی مەدەنی بەهۆی تەقەكردنەكەوە.

بە گوتەی قایمقامی قەزای چەمچەماڵ ئەو دوو كەسەی كە دەستڕێژی گولـلەیان لە كامێراكەی چاودێری هاتوچۆ كردووە، ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپترا ژمارە هەولێریان پێبووە، دوای ئەنجامدانی رووداوەكە بە 25 خولەك لەسەر شەقامی سەرەكی نێوان سلێمانی - كەركووك لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە