لە رۆژانی جەژنی قورباندا نزیکەی 90 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە

09-06-2025
ئازاد پیرچاوشی
ئازاد پیرچاوشی @AzadRamadhan
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە رۆژانی جەژنی قورباندا زیاتر لە 89 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای هەولێریان کردووە. 17 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و 16 ئاگرکەوتنەوەش هەبوون. 
 
بەگوێرەی ئاماری پارێزگای هەولێر، لە رۆژانی جەژندا 6575 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە و 81 نەشتەرگەریش کراون.
 
ئاماری پارێزگای هەولێر بۆ رۆژانی جەژن:
 
قایمقامیەت و پۆلیس
 
15 قەساب بەهۆی سەرپێچییەوە دەستگیر کراون
27 شوێنی خۆراک و گۆشتفرۆشی داخراون
4 ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی ئاژەڵ دەستیان بەسەردا گیراوە
42 تۆمەتبار بە تاوانی جۆراوجۆر دەستگیر کراون
1 تاوان ئاشکرا کراوە
1 تاوان لەژێر لێکۆڵینەوەدایە
 
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر
 
17 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە
9 کەس بریندار بوون
1 کەس گیانی لەدەستداوە
 
تەندروستی و بەرگریی شارستانی
 
6575 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە
305 رووداوی جۆراوجۆر چارەسەر کراون
71 منداڵ لەدایک بوون، 40یان کچ و 31یان کوڕن
81 نەشتەرگەریی جۆراوجۆر ئەنجام دراون
383 شووشتنی گورچیلە هەبووە
16 رووداوی ئاگرکەوتنەوە هەبووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە
 
شارەوانی و گەشتوگوزار
 
89،301 گەشتیار هاتوونەتە پارێزگای هەولێر
108 هەزار کەس سەردانی باخچە و پارکەکانیان کردووە
1124 تۆن پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی فڕێدراوە
لە گوندی گردەڕەشە 4 دووکانی گۆشتفرۆشیی نایاسایی داخران 
دەست بەسەر 22 مەڕ و 2 پیکاپدا گیرا
رێگری لە 2 زێدەڕۆیی کراوە
 
سەربڕخانەی هەولێر
 
270 ئاژەڵی گەورە کراونەتە قوربانی
1191 ئاژەڵی بچووک کراونەتە قوربانی

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە