یەکێتی کات و شوێنی بانگەشەی هەڵبژاردنی راگەیاند

09-09-2018
راوچی حەسەن @Rawchihasan
نیشانەکردن یەکێتی
A+ A-

رووداو - هەولێر 

بە بڕیاری ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، بڕیارە یەکێتی رۆژی سێشەممە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە رانیەی دەروازەی راپەڕینەوە دەستپێبکات.

مەڵبەندی 24ـی رێكخستنی راپەڕین لە راگەیێندراوێکیدا رایدەگەیێنێت: "بە بڕیاری ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، کاژێر 16:00ـی رۆژی سێشەممە 11-9-2018،  لە رانیە و لە لە كەرناڤاڵێكی جەماوەریدا بە ئامادبوونی ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی و تەواوی كاندیدەكانییەكێتی دەست بە بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت".

هەروەها، مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، رۆژی 11ـی ئەیلوول پارتی بە گوتاری سەرۆک بارزانی دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات.

ئەمە لە کاتێکدایە کە شێروان زرار، گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "رۆژی 11ـی ئەیلوول بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات و  رۆژی 28ـی ئەیلوول کە هاوکاتە لەگەڵ دەنگدانی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتایی دێت".


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە