لیستی مووچەی مانگی 8 رادەستی بەغدا کرا

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی ئاب لەلایەن تیمێکی تەکنیکی وەزارەتەکە رادەستی دارایی فیدراڵ کراوە. 
 
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان 01ـی ئەیلوولی 2025 دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 6 کرد و لە سێ رۆژدا دابەشکرا. 
 
فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی 7، 8 و 9 یان وەرنەگرتووە.
 
26ـی ئابی 2025، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاردرا مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێ و تەنیا مەرجی عێراق رادەستکردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نێوخۆی هەرێمی کوردستان بوو. 
 
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە هەمان کۆبوونەوە بڕیاریدا لیژنەی نوێ پێکبهێندرێن کە نوێنەرانی ژووری یاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێریی دارایی عێراقی تێدا دەبێت. ئەم لیژنانە لەگەڵ لیژنە هاوبەشەکانی هەولێر و بەغدا کۆببنەوە. 
 
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە کۆدەبێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت بڕیار لە مووچەی هەرێمی کوردستان بدات.