رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئاسايش و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسييه‌وه".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "به ته‌واوى پشتيوانى قه‌ته‌رين و داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ين هه‌موو هه‌وڵێک بدات بۆ رێگرى له‌و كارانه و گێڕانه‌وه‌ى ئاشتى و ئارامى بۆ ناوچه‌كه".
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "سه‌ركۆنه‌ى هێرشى ئه‌مڕۆى ئيسرائيل بۆ سه‌ر ده‌وحه ده‌كه‌ين كه ئاسايش و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسييه‌وه. به ته‌واوى پشتيوانى قه‌ته‌رين و داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ين هه‌موو هه‌وڵێک بدات بۆ رێگرى له‌و كارانه و گێڕانه‌وه‌ى ئاشتى و ئارامى بۆ ناوچه‌كه".
ئێوارەی ئەمڕۆ ئیسرائیل شاندی دانوستاندنکاری حەماسی لە دەوحەی قەتەر کردە ئامانج. حەماس دوای هێرشەکە رایگەیاند، سەرکردەکانی لەو "هەوڵەی دووژمن" رزگاریان بووە و هێرشەکە شکستی هێناوە، بەڵام گوتی، لە هێرشەکەدا 6 کەس کوژراون.
وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی ئیسرائیلیان بۆ سەر دەوحە کرد.
بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هۆشداری دا لەوەی سەرکردەکانی حەماس لەهەر شوێنێک بن پارێزبەندییان نییە و گوتی: "ئەو رۆژانە بەسەرچوون سەرکردەکانی تیرۆر لە شوێنێکی دیاریکراودا پارێزبەندییان هەبێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ