شاندێکی کوردستان باشداری لە کۆنفرانسی لاوانی جیهان کرد

05-10-2013
ئاری رەسوڵ
شاندێکی کوردستان باشداری لە کۆنفرانسی لاوانی جیهان کرد
شاندێکی کوردستان باشداری لە کۆنفرانسی لاوانی جیهان کرد
A+ A-
 
هەزاران گەنج لە شاری  جۆنهانسۆرگ لە باشووری ئەفریقیا، بەنوێنەرایەتی 190 وڵات بەشداریان لە کۆنفراسی  ساڵانەی لاوان کرد، کە شاندی کوردستانیشی تێدابوو.

ئامانجی سەرەکی ئەم کۆنفڕانسە  بەهێزکردنی لاوانە، تاوەکو بتوانن لە کۆمەڵگەکانی خۆیان گۆڕانکاری ئەرێنی ئەنجام بدەن.

لە ئاهەنگی کردنەوەی کۆنفڕانسەکەدا، کۆفی ئەنان داوای لە بەشداربوانکرد بەهای هاوبەش لەنێوان یەکتری بدۆزنەوە بۆئەوەی جیهان بەرەو ئاراستەیەکی باشتر ببەن.

ئەو گوتی  "لەم جیهانە زۆر پێشکەووتووەدا ئێمە یان پێکەوە  مەلە دەکەین و رزگاردەبین، یان پێکەوە نقووم دەبین.  تاکە رێگەش بۆ ئەوەی هەموومان رزگاربین، دۆزینەوەی بەهای هاوبەشە لەنێوانمان،  چونکە لە رێگەی ئەم بەها هاوبەشانە ئێمە زیاتر لە یەکتر دەگەین و کار بۆ هەمان ئامانج دەکەین، یەکێک لە بەها هاوبەشەکانمان کارکردنە بۆ مرۆڤایەتی."

گەنجە بەشداربووەکانی ئەم کۆنفڕانسە زۆر بە پەرۆشەوە گوێبیستی گوتارەکان بوون.

ئیدریس نێچیرڤان بارزانی لە كۆنفرانسەكەدا گوتارێكی بە نوێنەرایەتی شاندی کوردی پێشكەشكرد، ئەو لە گوتارەكەیدا باسی بواری پەروەردە و شێوەی بایەخدان بە منداڵان كوردستاندا كرد، هەروەها گوتیشی" لەدەیەی رابردوودا، كوردستان توانیویەتی ئاشتی و سەقامگیری دەستەبەر بكات و بووژانەوە بەخۆیەوە ببینێت".

نوێنەرانی شاندەكانی وڵاتانی جیهان یەك بە یەك ئاڵای وڵاتەكانیان نمایشكرد، هونەرمەندی گەنج چۆپی فەتاحیش ئاڵای كوردستانی لەبەردەم نوێنەری وڵاتانی جیهان نمایشكرد.

لە رۆژی دووەمی کۆنفڕانسەکەدا وۆرک شۆپی تایبەت بە بواری پەروەردەو فیربوون بەڕێوەچوو.
  
فرانسیۆس پینارەی راوێژکار رایگەیاند"  من زۆر خۆشحاڵم کە دوای ئەم وۆرک شۆپە دەرفەتی ئەوەم دەبێ گفتووگۆ لەگەڵ چەند گەنجێک بکەم. پەروەردەو فێربوون گرنگترین شتن، بە تێروانینی من گەلێک گەنجی زیرەک و بەتوانا و ژیر لە هەموو شوێنێکی ئەم جیهانە هەیە، لە هەموو گوندێک و شارێک و وڵاتێک گەنجی تایبەتی لێییە. هەروەها منداڵی زۆر نموونەیی و بەتوانا هەن، کە تەنها پێویستیان بە دەرفەتێکە بۆ ئەوەی تواناکانی خۆیان دەربخەن"

کۆنفرانسی  گەنجانی ئەم ساڵ لە ٢ی مانگی ئۆکتۆبەرەوە دەستی پێکردووەو ئەمڕۆ کۆتایی هات.

پیشتر چەندین لاو بەناوای کوردستان بەشداریانکردووە و ویستوویانە نەتەوەکەیان لەم کۆنفرانسەکەدا بناسێنن، بەڵام ئەمە یەکەمجارە رێگە بەشاندێکی کوردی دەدرێت بە فەرمی ئاڵای کوردستان بەرزبکەنەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە