رووداو- هەولێر
بڕیارە سبەینێ یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کە دەنگەکانیان کەمیکردووە، لە سلێمانی پلینیۆم ببەستێت.
سبەی پێنجشەمە ١٠-١٠-٢٠١٣ لە قەلاچۆلان، شوێنی زۆرێک لە بارەگاکانی یەکێتی، لەوانە: مەکتەبی رێکخستن و پەیمانگای پێگەیاندنی کادیران و کۆلێژی سەربازی، دوور لە چاوی میدیاکان و لە رێوشوێنێکی ئەمنی تووندا دەبەسترێت.
دەسەڵاتەکانی پلینیۆم بەمشێوەیە وەک لە ماددەی ٢٢ پەیرەوی ناوخۆی یەکێتی باسکراوە:
1. بە مەبەستى پێداچوونەوەى کاروبارەکانى یەکێتی نیشتمانی کوردستان و وەرگرتنى بیروڕاى زۆرترین ئەندامانى لێپرسراو و لەسەر داواى سکرتێرى گشتى یان 2 / ٣ ى ئەندامانى کۆمیتەى سەرکردایەتى یان 2 / 3 ى ئەندامانى ئەنجوومەنى ناوەند پلینیۆم دەبەسترێت.
2. بەشدارانى پلینیۆم پێکدێت لە سکرتێرى گشتى، کۆمیتەى سەرکردایەتى، ئەنجوومەنى ناوەند، ئەندامانى مەکتەب، دەزگاکان و ئەنجوومەنى مەڵبەندەکان.
3. هەموو دەسەڵاتێکى کۆنگرەى هەیە جگە لە گۆڕینى پڕۆگرام و پەیڕەو و سکرتێرى گشتى.
4. دەتوانێت 1 / 3 ئەندامانى کۆمیتەى سەرکردایەتى و ئەنجوومەنى ناوەند بگۆڕێت.
بە پێی لێدوانی بەرپرسانی باڵای یەکێتی لەوانە عەدنان موفتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ (رووداو) بەو پێییەی کۆنگرە لە ٣١-١-٢٠١٤ دەبەسترێت، رەنگە هیچ گۆڕانکارییەک لە سەرکردایەتی ئەو حیزبە نەکرێت لە پلنێۆم.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ