فەرماندەی فەرماندەیی زێرەڤانی: ئەم هەڵبژاردنە دەبێتە وەچەرخانێک لە مێژووی عێراقدا

09-11-2025
مالیک محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

عەزیز وەیسی، فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی لە بنکەیەکی دەنگدانەوە رایگەیاند، "گرنگە پێشمەرگە ئارامی و رێکخستنی خۆی تێکنەدات، وەکو هەموو جارێک بەشێوازێکی رێکوپێک بچنە سەر سندووقی دەنگدان."
 
عەزیز وەیسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بە "مێژوویی" وەسف کرد و گوتی، "ئەمڕۆ لە مێژووی عێراق و بۆ هەرێمیش گرنگە، پێشمەرگە لەو ئاستەدان کە لەمە تێبگەن، ئێمەش دەنگ دەدەین تاوەکو مافەکانی پێشمەرگە بچەسپێن."
 
فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی ئاماژەی بەوە کرد، "چاوەڕێ دەبین لە رۆژی دەنگدانی گشتیشدا، وەکو پێشمەرگە ئەوانیش بە گڕوتینەوە بچنە سەر سندووقی دەنگدان، رۆژێکی مێژووییە و لەو بڕوایەدام دەبێتە وەچەرخانێک لە مێژووی عێراقدا، چونکە ئاڵنگارییەکان زۆرن."

 

 
 
گوتیشی، "هێزەکانی پێشمەرگە لە هێڵی سێیەمی بازنەی ئەمنیدا دەبن، بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو دەستوەردان دەکەین، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ کێشەیەک رووینەداوە."
 
ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت. پەرلەمانی عێراق لە 329 کورسی پێکدێت و زیاتر لە 7,000 بەربژێر رکابەری لەسەر کورسییەکانی پەرلەمان دەکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گرانبوونی ئاژەڵ راستەوخۆ نرخی گۆشتی گرانکردووە

نرخی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە؛ کیلۆیەک گۆشتی بەرخ گەیشتە 22 هەزار دینار

نرخی ئاژەڵ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کردووە. ئێستا جووتێک مەڕی زاو بە 1 ملیۆن و 100 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو نرخی هەمان جووتە مەڕ لە دەوروبەری 800 هەزار دیناردا بوو.