رێژەی بەشداریکردن لە ژمارەیەک بنکەی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان


رووداو دیجیتاڵ

دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەردەوامە و 276 هەزار و 613 کەس لە دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە. 
 
تاوەکو کاژێر 09:30، رێژەی بەشداری لە بەشێکی بنکەکان بەمشێوەیەیە:
 
- بنکەی کوردستانی نوێ لە سلێمانی:  
لە کۆی هەزار و 300 دەنگدەر 487 کەس دەنگی داوە
 
- بنکەی دەنگارەی وێژەیی کوڕان لە شەقڵاوە
لە کۆی 1736 کەس 468 کەس دەنگی داوە
 
- بنکەی کەلێ لە ئاکرێ
لە کۆی 1351 دەنگدەر 335 کەس دەنگی داوە
 
- بنکەی کەمپی شێخان 
لە کوی 727 دەنگدەر 60 کەس دەنگی داوە
 
- بنکەی بیتوێن لە رانیە 
لە کۆی 1804 دەنگ 586 کەس دەنگی داوە
 
- بنکەی سەرکانی لە قەرەهەنجیر: رێژەی بەشداریکردن 30٪ـە.
 
- بنکەی ئامادەیی شیرین: رێژەی بەشداریکردن 28٪ـە.
 
- بنکەی ئامادەیی کاژاو لە سلێمانی: رێژەی بەشداریکردن 26%ـە.
 
- بنکەی شەهید غەفوور ژاژڵەیی لە سلێمانی: رێژەی بەشداریکردن 23%ـە.