لە دەربەندیخان كچێكی دەستگیراندار "خۆی خنكاند"

09-12-2018
هەڵۆ محەممەد
هەڵۆ محەممەد
نیشانەکردن خۆکوشتن
A+ A-

رووداو - گەرمیان

كاژێر 7:00ـی ئەمشەو لە قەزای دەربەندیخانی سەر بە سلێمانی، كچێكی تەمەن 22 ساڵ "خۆی خنكاند".

رائید هیوا بەكر، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندووتیژی دژی ژنان لە سلێمانی بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "ئەمشەو كچێك بەناوی (س، ح ، م) تەمەن 22 ساڵ، لە ماڵی خۆیاندا خۆی خنكاندووە".

بەپێی زانیارییەکانی رائید هیوا بەکر، کچەکە دەستگیراندار بووە، بەڵام هۆکاری خۆکوشتنەکەی نەزانراوە. هیچ كەسیش لە كەسوكاری کچەکە دەستگیرنەكراوە.

رائید هیوا بەكر راشیگەیاند، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ دۆسییەكە كراوەتەوە و تەرمی کچەکە رەوانەی پزیشكی دادی كراوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە