رووداو دیجیتاڵ
دوای شەڕ و رووبەرووبوونەوەیەکی تووند لە نێوان چەکدارانی 'سوپای نیشتمانیی سووریا' و شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکرات، چەکدارانی 'سوپای نیشتمانیی سووریا' چوونە نێو شاری منبج.
رۆژی دووشەممە، 9-12-2024 سەرچاوەیەک لە نێو شاری منبج بە رووداوی راگەیاند، چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا تەواوی شاری منبجیان کۆنترۆڵکرد.
بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، بەشێک لە هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج و هێزەکانی سووریای دیموکرات، لەگەڵ هێرشی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆن پشتیان لە هەسەدە کردووە و پەیوەندیان بەو چەکدارانەوە کردووە.
لە دوای کۆنترۆڵکردنی کۆبانێ و منبج لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات، هێزەکانی رووسیا لە منبج و کۆبانێ بوون، بەڵام بە گوتەی سەرچاوەکەی رووداو لە دوێنێوە هێزەکانی رووسیا ئەو دوو شارۆچکەیەیان چۆڵکردووە.
چەکدارانی 'سوپای نیشتمانیی سووریا' تاوەکو پردی قەرەخۆزاخیان کۆنترۆڵکردووە، کە دەکەوێتە سەر رووباری فوڕات و سنووری نێوان کۆبانێ و منبج.
لەدوای هێرشەکانی هەیئەی تەحریری شام بۆ سەر حەلەب لە 25ی مانگی رابردوو، چەکدارانی 'سوپای نیشتمانیی سووریا' دەستیان بە هێرشەکانیان بۆ ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە کرد و ناوچەی شەهبایان کۆنترۆڵکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ