14 Photos
رووداو - سلێمانی
ماڵی سۆفی کەریمی سەراج، یەکێکە لە ماڵە دێرینەکانی سلێمانی و مێژووی دروستکردنی خانووەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1898 و رووبەرەکەی نزیکەی 500 مەترە.
ساڵی 2013 لەسەر بودجەی پەرەپێدانی هەرێمەکان نۆژەنکراوەتەوە و کراوەتە مۆزەخانە بۆ پاراستن و نمایشکردنی کەلەپووری کوردی.
لە سەرەتادا ماڵەکە تەنها بۆ نمایشکردنی کەلوپەلە مێژوویەکان بوو، بەڵام ئێستا کافتریایەکی لێ کراوەتەوە و خواردنەکانی وەک کفتە و گەنمەکوتراو و یاپراخ پێشکەشی سەردانکەرانی شوێنەکە دەکەن. هەندێک لەو کەسانەش بۆ یارییەکانی دۆمینە و تاوڵە روو لەو ماڵەدەکەن.
پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن