هاوژینی عەبدولڕەحمان قاسملوو لە پاریس کۆچی دواییکرد
رووداو دیجیتاڵ
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کۆچی دوایی هێلێن قاسملوو، هاوژینی عەبدولڕەحمان قاسملوو، سەرۆکی پێشووی حزیبەکەی راگەیاند.
رۆژی هەینی 10ـی ئاداری 2023، هێلێن قاسملوو، هاوژینی د. عەبدولڕەحمان قاسملوو، سکرتێری پێشووی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە تەمەنی 89 ساڵیدا لە پاریس کۆچی دواییکرد.
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە راگەیێندراوێکدا وێڕای بڵاوکردنەوەی سەرەخۆشی رایگەیاند، هێلێن قاسملوو، لەنێو پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتدا بە "خوشکە نەسرین" بەناوبانگ بووە، ئەمڕۆ لە تەمەنی 89 ساڵی و لە شاری پاریسی فەرەنسا کۆچی دواییکرد.
د. عەبدولڕەحمان قاسملوو لەنێوان ساڵەکانی 1971 تاوەکو شەهیدبوونی لە 13ی تەممووزی 1989 لە ڤیەننا، واتە بۆ ماوەی 18 ساڵ کەسی یەکەمی حیزبی دیموکرات بوو.
عەبدولڕەحمان قاسملوو لە گوندێکی نزیک شاری ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبوو؛ لە ورمێ، تاران، پاریس و پراگ خوێندی و دکتۆرای زانستی ئابووری هەبوو.