2000 دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی دەدرێتە حاجیان

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەگوێرەی نووسراوێکی بانکی ناوەندیی عێراق، 2000 دۆلار دەدرێتە ئەو کەسانەی ئەم ساڵ بۆ حەج دەچنە سعودیە. گوتەبێژی حەج و عومرە دەڵێت، یەکشەممە ناوی هەموو ئەو کەسانەی ناویان گەڕاوەتەوە بۆ حەج دەدەنە بانکی دیاریکراو بۆ پێدانی دۆلارەکە لە هەرێمی کوردستان.

 

نووسراوەکە لە بانکی ناوەندیی عێراقەوە بۆ بانکەکان نێردراوە کە بۆ هەر حاجییەک 2000 دۆلار بە نرخی فەرمیی دابینبکەن کە بۆ هەر 100 دۆلار 132 هەزار دینارە.
 
کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی بە رووداوی گوت: "لە یەکشەممەوە بەدواداچوونی ورد دەکەین بۆ ئەوەی هەموو حاجیانی هەرێمی کوردستانیش لەو پارەیە سوودمەندبن نوێنەرمان دەنێرینە بانکی دیاریکراو".
 
ستوونی گوتی: "هاوشێوەی پار، ئەم ساڵیش هەموو کارێک دەکەین پێدانی ئەو دۆلارە هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە و یەکشەممە لیستی هەموو ئەوانەی ناویان گەڕاوەتەوە بۆ حەج دەدەینە بانکی دیاریکراو لە هەرێمی کوردستان".
 
رێبوار ئازاد، بەڕێوەبەری کارگێڕیی کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی حەج و عومرە لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نووسراوەکە لە بانکی ناوەندیی عێراقەوە بۆ بانکەکان نێردراوە و هەموو ئەو کەسانەش دەگرێتەوە ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستانەوە دەچنە سعودیە بۆ حەج".
 
نووسراوەکە واژۆی عەلی موحسین ئیسماعیل، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق - بە وەکالەتی لەسەرە و دوێنێ 9ـی نیسان ئاراستەی هەریەکە لە بانکەکانی رافیدەین، رەشید، بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI)، بانکی ناسك ئیسلامی، بانکی جیهان و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە پلەکانی (A-B) کراوە و داوا کراوە، هەر 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار بدرێت بەو کەسانەی ئەم ساڵ بۆ حەج دەچنە سعودیە.
 
بانکی ناوەندی داوا دەکات، ئەوانەی دەیانەوێت ئەو بڕە دۆلارە بە نرخی فەرمی  وەربگرن، لە 13ـی نیسانەوە لەو بانکانەی ناویان هێندراوە مامەڵەکانیان دەستپێبکەن.
 
5120 کەس ئەم ساڵ ناویان گەڕاوەتەوە بچنە حەج. کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە دەڵێت، ڤیزە هەموو ئەوانە گەڕاوەتەوە کە دەچنە حەج، ئەگەر دۆخی ناوچەکە لەباربێ 7ـی ئایار یەکەم گەشتیان بە فرۆكە بۆ سعودیە دەستپێدەکات.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

نێچیرڤان بارزانی: ئەمریکییەکان باسی گۆڕینی رژێمی ئێرانیان لەگەڵ ئێمەدا نەکردووە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، کێشەی ئێران بە رێگەی سەربازی چارەسەر نابێت. جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە هیچ جەنگێک لە ناوچەکەدا. دەشڵێت: "هیوادارین هێزەکانی ئیتاڵیا بگەڕێنەوە بۆ مەشقپێکردنی سەربازەکانمان."