قۆناخی دووەمی پێدانی زەوی بە ئەفسەر و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگە دەستپێدەکات

10-05-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، فەرمانی پێدانی زەوی بۆ ژمارەیەکی دیکە لە ئەفسەر و پلەدارانی وەزارەتەکەیان دەرچووە.
 
ئەمڕۆ شەممە، 10ی ئایار، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "دوای گەرانەوەی قۆناخی یەکەمی پێدانی زەوی بۆ ئەفسەران و پلەدارانی  وەزارەتی پێشمەرگه، لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی بۆ پێدانی زەوی بۆ نۆ هەزار و 579 ئەفسەر، پلەداری لیوا و یەکەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە وەرگیراوە."
 
سوودمەندبووانی ئەم قۆناخە ئەمانەن:
 
- ئومرەی بەڕێوەبەرایەتیی ئیدارەی ئەفسەران، 131 کەس.
- لیوای دووی پیادە 708  کەس.
- لیوای چواری پیادە 1400  کەس.
- لیوای حەوتی پیادە 1672 کەس.
- لیوای 11ی پیادە 1617 کەس.
- لیوای 12ی پیادە 1622 کەس.
- لیوای 17ی پیادە 1019 کەس.
- لیوای 18ی پیادە 1410 کەس.
 
بەگوێرەی وەزارەتی پێشمەرگە، "کۆی گشتی 9579 کەس لەم قۆناخە سودمەند دەبن و پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت، بۆیە داوا لە هەموو ئەو هێز و یەکانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین، پەلەبکەن لە  رێکخستن و بە داتاکردنی فۆرمەکانیان، بەمەبەستی ناردنیان بۆ لیژنەی زەوی وەزارەتمان و هاوکاربن لە جێبەجێکردنی ئەو رێنماییانەی بۆیان نێردراوە بۆ ئەوەی زۆرترین پێشمەرگە سوودمەندبێت لەم پڕۆسەیە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان."
 
ئەمە قۆناخی دووەمی پێدانی پارچەزەوی دەبێت بە ئەفسەر و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگە. لە قۆناخی یەکەمدا 9165 کەس سوودمەندبوون.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، بە کۆی گشتی 65 هەزار و 668 ناو لە وەزارەتی پێشمەرگەوە بۆ وەزارەتی شارەوانی نێردراون، کە بە حەوت قۆناخ زەوی بەسەر پێشمەرگەکاندا دابەش دەکرێت و فەرماندەیی هێزەکانی 70 و 80ـش دەگرێتەوە.
 
قۆناخەکانی داهاتوو بەم شێوەیە دەبن:
 
قۆناخی سێیەم؛ ناوەکان رەوانە کراون و وردبینییان ماوە – 10918 ناو
قۆناخی چوارەم؛ ناوەکان رەوانە کراون و وردبینییان ماوە – 13095 ناو
قۆناخی پێنجەم؛ فەرماندەیی هێزەکانی یەکەی 80 – ناوەکان رەوانە کراون و وردبینییان ماوە – 3717 ناو
قۆناخی شەشەم؛ فەرماندەیی هێزەکانی یەکەی 70 - ناوەکان رەوانە کراون و وردبینییان ماوە – 5482 ناو
قۆناخی حەوتەم؛ فەرماندەیی هێزەکانی یەکەی 80 - ناوەکان رەوانە کراون و وردبینییان ماوە – 13577 ناو
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی رێوڕەسم

کوردانی ئەمریکا لە نێو کۆنگرێس رێز لە سیناتۆر لیندزی گراهام دەگرن

وەک رێزێک بۆ پشتیوانییەکانی لە گەلی کورد، ژمارەیەک کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان لە واشنتن و لە نێو یانەی کۆنگرێسی ئەمریکا، رێوڕەسمێکی پێشوازیی تایبەتیان بۆ سێناتۆر لیندزی گراهام رێکخست.