مەلا بەختیار لە ئەڵمانیا سەردانی پرۆفیسۆر دکتۆر کەمال مەزهەر دەکات

10-06-2019
راوچی حەسەن @Rawchihasan
نیشانەکردن مەلا بەختیار دکتۆر کەمال مەزهەر
A+ A-

رووداو - هەولێر 

لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەڵمانیا سەردانی پرۆفیسۆر و مێژوونووسی کورد دکتۆر کەمال مەزهەر دەکات و بە یەکێک لە کەسە نەتەوەیی و رۆشنفکرە دەگمەنەکانی مێژووی کوردی دادەنێت.

رۆژی یەکشەممە 9-6-2019 مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەڵمانیا ''بە چەپکەگوڵی خۆشەوستیی و قەدرزانییەوە''، سەردانی پرۆفیسۆری گەورە و مێژوونووسی کورد، دکتۆر کەمال مەزھەری کرد.

بەپێی هەواڵێکی نووسینگەی رۆژنامەڤانی مەلا بەختیار لەبارەی سەردانەکەی بۆ لای دکتۆر کەمال مەزھەر ئاماژە بەوەکراوە کە "لە ئەڵمانیا و بەتایبەت بۆ لەنزیکەوە ھەواڵپرسین و دیداری، سەردانی پرۆفیسۆری گەورە و مێژوونووسی کورد، دکتۆر کەمال مەزھەری کرد و پاشئەوەی لە ھەواڵی تەندروستی پرسی ئومێدیشیخواست ئەو زاتە گەورەیەی نێو کایەی مەعریفە و مێژووی نەتەوەکەمان، تەندروست باشبێت".

مەلا بەختیار لەبارەی دکتۆر کەمال مەزهەر رایگەیاند: "ئێوە، یەکێکن لە گەوھەرەکانی نەتەوەکەمان و لەو رۆشنفکرە دەگمەنانەن، کە وەچاغی مێژووتان روون و رۆشنە و سەرچاوەیەکی گەورەن بۆ ئێمە و نەتەوەکەمان".

دکتۆر کەمال مەزھەر ئەحمەد کێیە ؟

- لە ساڵی 1937 لە گوندی ئاغجەلەری سەر بە شاری کەرکووک لەدایکبووە. 

- لە ساڵی 1959 لە زانکۆی بەغدا کارناسیی مێژووی وەرگرت و چوو بۆ یەکێتیی سۆڤیەت

- لە سۆڤیەتدا لە ساڵی ١٩٦٩ی زایینی لە ئینستیتۆتی رۆژھەڵاتناسیی ئەکادیمیای زانستەکانی سۆڤیەت دکتۆرای زانستەکانی وەرگرت. 

- لە ساڵی 1981 بە پایەی مامۆستایی لە مێژوو گەیشت. 

- لە ساڵانی 1971 تاوەکو 1975ی چووە بۆ عێراق و سکرتێر و ھاوکاری سەرۆک بووە لە پرسەکانی زانستی لە فەرھەنگستانی کوردی بەغدا بوو.

- لە زانکۆی بەغدا لە ئینستیتۆتی گەلانی رۆژھەڵاتی نزیک و ناوین لە باکوور، ئینستیتۆتی باڵای لێکۆڵینەوەکانی نەتەوەیی و سۆسیالیستیی زانکۆی موستەنسەریە و ھەروەھا ئەنستیتۆتی لێکۆڵینەکانی عەرەبی وانەی داوە.

- ئەندامی یەکێتیی نووسەرەکانی کورد و ئینستیتۆتی کوردە لە پاریس.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە