بەلەمێک بە 90 کۆچبەرەوە لە سنووری ئاوی یۆناندا ئاستەنگی بۆ دروستبووە و زۆربەی سەرنشینەکانی کوردن

10-06-2023
سۆران حوسێن
 چەند کۆچبەرێک لەنێو بەلەمەکەدا
چەند کۆچبەرێک لەنێو بەلەمەکەدا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەلەمێکی کۆچبەران لە نزیکەی دوورگەی کریتی یۆنان ئاستەنگی بۆ دروستبووە و ژیانی 90 کۆچبەر لە مەترسیدایە، ئەوە بە گوێرەی نوێنەری کۆمەڵەی پەنابەرەگەڕاوەکان لە ئەوروپا.
 
رۆژی شەممە 10ـی حوزەیرانی 2023، پێشڕەو عەبدوڵڵا، نوێنەری کۆمەڵەی پەنابەرەگەڕاوەکان لە ئەوروپا بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەلەمێکی کۆچبەران سێ رۆژە لە تورکیاوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەڕێکەوتووە و لە نزیک دوورگەی کریتی یۆنان ئاستەنگی بۆ دروستبووە و بەهۆیەوە ژیانی 90 کۆچبەر لە مەترسیدایە کە زۆرینەیان کوردن." 
 
بە گوتەی پێشڕەو عەبدوڵڵا کە ئێستا لە یۆنانە، سەرنشینانی بەلەمەکە زۆرینەیان هاونیشتمانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، هەروەها رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی کوردستانن و ژن و منداڵیان تێدایە.
 
پێشڕەو عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەکرد کە "بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنانمان لە رووداوەکە ئاگادار کردەوە؛ تاوەکو ئەوان گەیشتبوون بەلەمەکە کەمێک کاری کردبوو و شوێنەکەی گۆڕیبوو. ئێستا لەکار کەوتووەتەوە و ئێمەش لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان بەهانایانەوە بچن." 
 
بەگوێرەی دیمەنێکی کۆچبەرەکان لە نێو بەلەمەکەدا کە کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان بۆ رووداویان ناردووە، یەکێک لە کۆچبەران دەڵێت، "ئەو کابرا [خاوەن بەلەمەکە] بۆلای باخیرەیەک دەڕوا؛ هەر مل دەنێت و نازانین بۆ کوێ دەڕوا؛ گیرمان خواردووە." 
 
بەگوێرەی دەزگای لووتکە، لە ساڵی 2022دا 71 هەزار و 225 عێراقی داوای مافی پەنابەرێتییان لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا کردووە، 71 کەسیش لەو رێگەیەدا گیانیان لەدەستداوە، حەوتیش بێسەروشوێن بوون.
 
هەروەها بەگوێرەی ئاماری ئاژانسی سنوورەکانی ئەوروپا و پاسەوانی کەناراوەکان کە بە فرۆنتێکس ناسراوە، 170 هەزار پەناخواز بە تێکڕا لە 2022دا بە سێ رێگەی جیاوازدا گەیشتوونەتە ئەوروپا. ئەو ژمارەیە بەراورد بە 2021، 30% زیادیکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.