تەرمی گەنجێک لە سلێمانی دۆزرایەوە

10-06-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

تەرمی گەنجێک لە یەکێک لە باخچەکانی گەڕەکی بەختیاری لە سلێمانی دۆزرایەوە. پۆلیس دەڵێ، کەسوکارەکەی گوتویانە کوڕەکەیان باری دەروونی تەواو نەبووە و خۆی کوشتووە.
 
رۆژی شەممە 10ـی حوزەیرانی 2023، سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، دوو رۆژ پێش ئێستا خێزانی گەنجێک بنکەی پۆلیسی بەختیارییان ئاگادار کردەوە کە کوڕێکیان ون بووە و باری دەروونی تەواو نییە، ئەمڕۆ تەرمەکەی لە باخێکی نزیکی ماڵی خۆیان دۆرزراوەتەوە و "خۆی کوشتووە." 
 
سەرکەوت ئەحمەد ئاماژەی بەوەکرد، خێزانەکەی گوتویانە پێشتریش هەوڵی خۆکوشتنی داوە و رێگرییان لێکردووە.
 
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەشکرد، خێزانی ئەو گەنجە سکاڵایان دژی هیچ کەسێک تۆمار نەکردووە.
 
پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و دوای رێکارە یاسایی و ئاینییەکان، تەرمی گەنجەکە بەخاک دەسپێردرێت.
 
بەگوێرەی ئاماری پۆلیسی هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو 455 رووداوی کوشتنی ئەنقەست، بە هەڵە و خۆکوشتن لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

   دیناری عێراقی جۆری 25 هەزاری.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: لیستی مووچەی مانگی 12 رادەستی بەغدا کرا

لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.