بەهۆی شەڕی دوو ماڵباتەوە لە ناحیەی گردەسێن ماڵێک سووتا و کەسێک بریندار بوو

11-06-2025
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی شەڕی نێوان دوو ماڵباتەوە لە ناحیەی گردەسێن لە سنووری ئاکرێ لە پارێزگای دهۆک، ماڵێک سووتا و هاونیشتمانییەکیش بریندار بوو.
 
شەڕەکە لەنێوان دوو ماڵباتدا لە سەنتەری ناحیەی گردەسێن روویدا. ئەحمەد سلێمان، بەڕێوەبەری ناحیەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دۆخەکە کۆنترۆڵ کراوە."
 
بەهۆی شەڕی نێوان ئەو دوو ماڵباتەوە، کە چەکی تێدا بەکارهێندراوە، خانووی کەسێک سووتا و کەسێکیش بریندار بوو، کە بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، برینەکەی سووکە.
 
پۆلیسی ناحیەکە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی ئەمشەو دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 جێگری وەزیری پیشەسازی، کانزا و بازرگانیی ئێران سەردانی مهابادی کرد.

شاری پیشەسازیی مهاباد فراوان دەکرێت

جێگری وەزیری پیشەسازی، کانزا و بازرگانیی ئێران رایگەیاند، لە پلانێکیاندا رووبەری شاری پیشەسازیی مهاباد فراوانتر دەکەن و تاوەکو کۆتایی ساڵی داهاتوو 80 هێکتار زەویی بۆ زیاد دەکرێت.