رووداو - هەولێر
ناوچەکانی بۆزی سینا و داڵامپەڕی سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی شاری ورمێ، دوو شوێنی گەشتیاری رۆژهەڵاتی کوردستانن کە رۆژانە گەشتیاران روویان تێدەکەن.
گەشتیاران دەڵێن، بەهۆی کەشوهەوای فێنک، سرووشتی جوان و میوانداربوونی خەڵکەکەی دەچنە ئەو ناوچانە، هاوکات لە خراپی رێگەوبانی گەیشتن بەو شوێنە گەشتیارییانە و هەروەها کەمی خزمەتگوزارییەکان لێیان ناڕازین.
ئەوان دەڵێن، دامودەزگا حکومییەکان ئەگەر بیانهەوێ دەتوانن ئەو شوێنانە بکەن بە گەورەترین ناوچەی گەشتیاری.
پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ