رووداو - هەولێر
زۆربەی خەڵک لە مار و دووپشک دەترسن، بەڵام گەنجێکی کورد بۆ ئەوەی ناوی بچێتە کتێبی گینسەوە مار و دووپشک دەخوات.
هۆزان، ئەو گەنجەیە کە بەحەسرەتەوە ئاواتی ئەوە دەخوازیت دووپشکێک بدۆزێتەوە و بیخوات، ئەو خەڵکی عامودێی رۆژئاوای کوردستانەوە و لە کەمپی پەنابەرانی دۆمیز پەنابەرە.
ئەو گەنجە تاوەکو ئێستا نزیکەی 2 هەزار دووپشکی خواردووە و کوشتوویەتی، لە لێدوانێکدا بۆ رووداو دەڵیت '' ئێستا خۆم بۆ ئامادەکردنی 50 دووپشک تەرخانکردووە تاوەکو نێوم بچێتە کتێبی گینس".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ