قایمقامی دووکان: لە پیرەمەگروون کەسێک سێ ئەندامی یەک خێزانی کوشت

10-08-2023
هۆرڤان رەفعەت
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ناحیەی پیرەمەگروونی سەر بە پارێزگای سلێمانی، کەسێک بە چەک سێ ئەندامی یەک خێزانی کوشت. 
 
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 10ـی ئابی 2023، سیروان لالە سەرحەد، قائیمامی دووکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کوژراوەکان دوو برا و کوڕی یەکێک لە براکانن هەروەها ژنێکی ئەو ماڵە بە سەختی بریندارە و ئێستا لە نەخۆشخانەی شارە."
 
تۆمەتبارەکە ئەندامی ئەو خێزانە نییە و هەڵهاتووە و هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش لە پیرەمەگروون بڵاوکراونەتەوە بەمەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە. 
 
دوای رووداوەکە، تەرمی کوژراوەکان لەلایەن فریاکەوتنی خێرای سلێمانییەوە، گەیێندرانە پەیمانگەی دادپزیشکی سلێمانی بۆ ئەوەی پشکنین بۆ تەرمەکانیان بکرێت و دواتر تەرمەکان رادەستی خێزانەکەیان دەکرێنەوە. 
 
هاوکات، قایمقامی دووکان گوتی کە تاوەکو ئێستا بکوژەکە خۆی بەدەستەوە نەداوە و دەستبەسەر نەکراوە و تیمەکانی پۆلیس و ئاسایشی دووکان و پیرەمەگروون بڵاوەیان پێکراوە بۆ ئەوەی تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن. تۆمەتبارەکە لەلایەن پۆلیسەوە "ناسراوە و ناوی هەیە".  
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە