قایمقامی دووکان: لە پیرەمەگروون کەسێک سێ ئەندامی یەک خێزانی کوشت
رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ناحیەی پیرەمەگروونی سەر بە پارێزگای سلێمانی، کەسێک بە چەک سێ ئەندامی یەک خێزانی کوشت.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 10ـی ئابی 2023، سیروان لالە سەرحەد، قائیمامی دووکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کوژراوەکان دوو برا و کوڕی یەکێک لە براکانن هەروەها ژنێکی ئەو ماڵە بە سەختی بریندارە و ئێستا لە نەخۆشخانەی شارە."
تۆمەتبارەکە ئەندامی ئەو خێزانە نییە و هەڵهاتووە و هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش لە پیرەمەگروون بڵاوکراونەتەوە بەمەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە.